پەدەکە بودجە لە خزمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ خۆی بەکاردەهێنێت

وەک هەمیشە پەدەکە لە هەموو لایەکەوە موچە و بودجە لە خزمەتی خۆیدا بەکاردەهێنێت، یەکێک لەو لایانەش سەرفکردنی بڕەپارەیەکی زۆرە بۆ پروپاگەندەکردنی ڕاگەیاندەکان و میدیاکانی.

ماوەیەکی زۆرە باشوری کوردستان بە دۆخێکی قەیراناوی سەختدا تێدەپەڕێت، قوربانی یەکەمی ئەم دۆخەش کەرتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە. بەشێوەیەکە دوای چەندمانگێک موچەیەک بە کەم و کوڕیەوە دابەشدەکرێت. لەم بارەوە چەندین جار سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بەرپرسانی پارتی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە حکومەتی ناوەندی بەغداد موچە نانێرێت.

بەڵام ڕوونبوەوە کە ئەو پارەیەیی حکومەتی ناوەندی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، وە بەشێکی زۆری ئەو داهاتەی لە ناوخۆی هەرێمدا دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی هەولێر، لە لایەن پەدەکەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و بۆ بەرژەوەندی و خزمەت و مەرامی حزبی بەکاردەهێنرێت.

ئەو دۆزە یاسایانەی لە دادگاکانی ئەمریکا لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی کراونەتەوە و گرتنەبەری ئەو دۆزە یاسایانەی ئەم دواییانەی دادگای فیدراڵی بەرامبەر هەرێم گروتوویتەبەر و چەندین بەڵگەی تر کە لایەن ڕای گشتی و لەناو ڕاگەیاندنەکاندا دەرخراون، دەرخەری ئەوەن کە بەهۆیی ئەم سیاسەتەی بنەماڵەی بارزانییەوە، دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵکی باشوری کوردستان چ بارگرانی و زەحمەتییەکە. هەروەها پەنابردنی فەرمانبەر بە بایکۆتەکان نیشاندەری ئەو دۆخەن.

ڕونبووەوە کە مەسرور بارزانی تەنها بەم پاوانکارییەی بودجەوە ناوەستێ، بەڵکو لە ڕووی سیاسەتی میدیایی و فەزای مەجازیدا بۆ پەرەدان بە شەڕی تایبەت و  پروپاگەندەی میدیایی پارەیەکی زۆر، کە قوتی خەڵکە بۆ خزمەتی خۆی سەرفدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکی فەرمی، لە بەشی ڕوونکردنەوەی کۆمپانیانی فەیسبووک کە بڵاودەکرێتەوە، پەدەکە لە نێو ٢ساڵ و ٧مانگدا ٤٤٧هەزار و ٥٣٥ دۆلاری لە سپۆنەسەرکردنی هەژمارە میدیا فەسبووکیەکانی خۆیدا سەرفکردوە.

بە گوێرەی ئەوە زانیارییە فەرمییە، ناوی ئەو هەژمارانەی سەربە میدیایی پەدەکەن بڵاوکراوەتەوە کە چ پارەیەکی زۆرییان لە سپۆنسەرکردندا سەرفرکردوە. بەم شێوەیە:

باز پڵەس: ٧٧،٨٦٧ دۆلار

خاکوڕک: ٢٠،٨٢٢ دۆلار

ئاسان: ١٧،٤٦٦ دۆلار

ڕێچکە: ١٧،٠٠٦ دۆلار

نامە: ١٦،١٠١ دۆلار

لاپەرە: ١٣،٣٧٣ دۆلار

واگۆن: ١٣،٢٨٥ دۆلار

دەنگی بادینان: ١١،٣٢٩ دۆلار

کوردستان پرێس: ٩،٤٦٠ دۆلار

بەگوێرەی ئەو داتایەنە کە بڵاوکراونەتوە، لەسەر ئاستی عێراق و باشوری کوردستانیش زۆرترین پارە لە سپۆسەنکردندا سەرفکردوە. وە لەسەر ئاستی کەسی، مەسرور بارزانی لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا لە لیستی دووەمدایە لە سەرفکردنی پارەدا بۆ سپۆنسەرکردنی پێگە و هەژمارە دیجیتاڵییەکانی، ٣١هەزا و ٦٤٤ دۆلاری لە فەیسبووکدا خەرجکردووە.

بە گوێرەی شرۆڤەکاران، گەندەڵییەکانی بنەماڵەی بارزانی، کە خیانەتکاری کوردستان و هاوکار و چاوساغی داگیرکارییەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکە، زۆر زیاترە لەو بەڵگانەی بەردەستخراون.