پۆلیس هێرشی کرد و ژنان بەرگریان کرد

بە پێشەنگایەتی گرۆپی کەمپینی 'پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکە' لەدژی کشانەوەی ئاکەپە و مەهەپە لە پەیمانەکە لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدرا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ژنان.

بە پێشەنگایەتی گرۆپی کەمپینی 'پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکە' لەدژی کشانەوەی ئاکەپە و مەهەپە لە پەیمانەکە، لە ناوچەی کادکۆی – بەشیکتاش چالاکی ئەنجامدرا. ژنان بە رەنگی مۆر لە گەڕەکەکانەوە بەرەوە کادکۆی بەڕێکەوتن. لەگەڵ ئەوەی پۆلیس گەڕەکەکانی گەمارۆ دابوو، بەڵام پۆلیس رژایە ناو شەقامەکان.

ژنان بە دروشمی 'بژی پشتگیری لە ژنان، جیهان دەهەژێنین' چالاکیان ئەنجامدا. گەل بە چەپڵەلێدان پشتگیریان لە ژنان کرد. پۆلیس هەڕەشەی لە ژنان کرد کە پانکارتەکانیان داگرن.

ژنان بە دروشمی ' دەنگت بەرز بکە'، 'هەنگاو بەرەوە دواوە مەنێ و پەیمانەکە جێبەجێ بکە' ویستیان بڕژێنە ناو شەقامەکان، بەڵام پۆلیس هێرشی کرد.

بەرخۆدانی ژنان لەدژی پۆلیس بەردەوامە.

ف.ق