پۆلیس هەڕەشە لەو ڕۆژنامەوانانە دەکات کە بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار ڕووماڵ دەکەن
پۆلیس هەڕەشە و هێرشی کردە سەر ئەو ڕۆژنامەوانانەی چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار ڕووماڵ دەکەن.
پۆلیس هەڕەشە و هێرشی کردە سەر ئەو ڕۆژنامەوانانەی چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار ڕووماڵ دەکەن.
ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، فەرید شەنیاشار، درێژە بە تێکۆشانی ئێشکگری دادپەروەری دەدەن لەبەردەم وەزارەتی داد، ئەمڕۆ چالاکییەکە گەیشتە ٢٩ ڕۆژ. دایک و کوڕەکە ویستیان لەبەردەم دەرگای پەرلەمانی دیکمەنەوە ڕێپێوان بکەن تا وەزارەتی داد، لەوێ پۆلیسی هاتوچۆ بە پاساوی تێپەڕینی کاروانی سەرۆک ڕایگرتن.
فەرید شەنیاشار، کاتی تێپەڕین و تەواوبوونی کاروان و پرۆتۆکۆڵەکە، ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی: "بڕواننە ئەم بنەماڵەیە، بڕواننە ئەم بنەماڵەیەی بەدوای دادپەروەری دەگەڕێن، ناچارن بڕواننە ئەم بنەماڵەیە"، پاش تێپەڕینی کاروان و پرۆتۆکۆلەکە، ڕێگەیاندا بە بنەماڵەکە تا بچنە بەردەم وەزارەت.
پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و ئاڕتی تیڤی، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن. پۆلیس بە لێدان هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەوانان و کامێرامانی ئاڕتی تیڤیان فڕێ دایە سەر ڕێگەی ئۆتۆمبیلەکان. بەو پاساوەی وێنە و دیمەنی ئەوان دەگرن، پۆلیس هەڕەشەی لە ڕۆژنامەوانەکان کرد.
ئامینە شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ڕەفتاری پۆلیسەکان دژی ڕۆژنامەوانان و گوتی: "تاوانباران ناگرن، ئەوانەی بەدوای دادپەروەری دەگەڕێن، ئەوانەی یارمەتی ئێمە دەدەن دەگرن، کوا دادپەروەری؟ کوا بنەماڵەکەم؟ با بکوژانمان بگرن، با فازڵی کوڕم ئازاد بکرێت".