پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر چالاکوانان
پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری ستراسبۆرگ هێرشی کردە سەر چالاکوانان. چالاکوانان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبەردەم کلێسەی ستریت مائوریج چادریان هەڵدابوو.
پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری ستراسبۆرگ هێرشی کردە سەر چالاکوانان. چالاکوانان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبەردەم کلێسەی ستریت مائوریج چادریان هەڵدابوو.
کوردستانیان و دۆستەکانیان کە لە زۆر شاری ئەوروپا لە چوارچێوەی هەنگاوی' کات کاتی ئازادیە، ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' و بە دروشمی ' بۆ ئۆجالان هەوڵ بدە' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە بەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا چالاکیان ئەنجامدا.
دوای میتینگەکە لەبەردەم کلێسەی ستریت مائوریج گوندێکی کۆمین دروست کرا.
پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر چالاکوانان لە گوندی کۆمین. ژمارەیەک چالاکوان دەستگیرکران، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. هەروەها پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا.
پۆلیسی چادرەکانی هەڵوەشاندەوە و بڵاوەی بە چالاکوانان کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – ئەوروپا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و وتی، "پێویستە گەلەکەمان لە ئەوروپا لەبەرانبەر هێرشەکان روو لە ستراسبۆرگ بکات."
ف.ق