پۆلیسی تورک لە چالاکی دایکانی شەممە چەند کەسێک دەستگیر دەکات

ئەوکاتەی دایکانی شەممە ویستیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆبنەوە، پۆلیس گەمارۆیدان و چەند کەسێکی دەستگیر کرد.

دایکانی شەممە ویستیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای لە هەفتەی ٩٤٩ درێژە بە چالاکییەکەیان بدەن، لەپێناو زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنان و دادگایکردنی بکوژان. هەرچەن دادگای باڵا "بڕیاری پێشێلکاری" دەرکرد، بەڵام ئەوکاتەی دایکانی شەممە و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ گەیشتنە گۆڕەپانەکە، پۆلیسی تورک گەمارۆی گۆڕەپانەکەی دا. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان و دەستگیری کردن.

هەروەها پۆلیس ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دوورخستەوە کە دەیانویست وێنەی گۆڕەپانەکە بگرن. چەندین کەس دەستگیرکران، لەوانەش هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین.

دەستگیرکراوان بریتیین لە: ئەرەن کەسکین، گوڵسەرین یولەری، بەسنا توسون، عیرفان بیلکین، حەنیفە یەڵدز، عەلی ئۆجاک، حەلی توسون، لەمان یۆرتسفەر، نازم دیگباش، هودای یۆرتسفەر، جیهان کاپلان، بیلال یەڵدز، ئەسڵی تاکانای، تایلان بێکین.