ڕێپێوانکەرانی پاریس لە ڕۆژی بیستەمیندا لە شاونی بوون
ڕێپێوانی ئازادی ٢٥ ڕۆژە کە لە پاریسەوە بە ٢٥ کەس بە نوێنەرایەتی ٢٥ ساڵەی بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە شاری شاونی بەردەوام بوو. زیاتر لە نیوەی بەشداربووان ژن بوون.
ڕێپێوانی ئازادی ٢٥ ڕۆژە کە لە پاریسەوە بە ٢٥ کەس بە نوێنەرایەتی ٢٥ ساڵەی بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە شاری شاونی بەردەوام بوو. زیاتر لە نیوەی بەشداربووان ژن بوون.
ڕێپێوانی ئازادی کە لە پاریسەوە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە بیستەمین ڕۆژیدا لە شاری شاونی بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.
لە ڕێپێوانەکەدا کەسانی دەوروبەر لە سیستەمی گۆشەگیریی ئیمراڵی ئاگادارکرانەوە و دروشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "ئێمە پەکەکەین" و "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە و هەروەها تیشک خرایە سەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە دووەم گەورەترین هێزی ناتۆیە.
یەک لە بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، فەرهاد ئەسڵان بە زمانی فەرەنسی قسەی بۆ گەلی هەرێمەکە کرد و تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی، ڕایگەیاند بنەماڵە و پارێزەران و ڕای گشتی ناتوانن زانیاریان دەسکەوێت دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها گوتی: "ئەردۆگان کە تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات، شەرمەزار دەکەین".
هەروەها فەرهاد بێدەنگی دەوڵەتی فەرەنسای بەرامبەر گۆشەگیری و هێرشەکان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند گەلی کورد تا بەدەستهێنانی ئازادی بەرخۆدان دەکات.
سبەی ڕێپێوانەکە لە شاری سۆیسۆن بەردەوام دەبێت.