ڕێپێوانی درێژیی گەنجان بە کۆنفرانسێک دەستی پێ کرد

ڕێپێوانی درێژی گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیست بە کۆنفرانسی "ڕاستی ڕێبەرێتی و ڕۆڵی گەنجان" لە بێلفێلد دەستی پێ کرد.

گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری بێلفێلد کۆبوونەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" کۆنفرانسی "ڕاستی ڕێبەرێتی و ڕۆڵی گەنجان"یان ئەنجامدا و ڕێپێوانی درێژیان دەست پێ کرد.

ڕۆژنامەنووس و نووسەر سەفکان کۆبانێ و سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال بەشداری کۆنفرانسەکە بوون کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بێلفێلد ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فەلسەفە و پێشنیارەکان بۆ سیاسەتی ئێستە، تاوتوێ کرا، خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکە بوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی گەنجان خوێنرایەوە.

سینڤزیۆن دەرباریە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا، دواتر موحەرەم ئارال قسەی کرد، باسی لە خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک شەهیدکران، هەروەها ژینا ئەمینی کە پێش ٢ ساڵ لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاقی"ـی ئێرانەوە کوژرا. گوتی: "دەبێت هەموو جیهان بزانێت تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان بەردەوامە. ئەگەر گەنجان خۆیان بە ئامانجێک ببەستنەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بیانوەستێنێت".

سەفکان کۆبانێ تیشکی خستەسەر ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گەنجانی سپاردووە.

بەرنامەی ڕێپێوانی درێژ

* گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست ١٦ ی ئەیلول کاتژمێر ٨:٠٠ لە بێلفێلد کۆدەبنەوە و دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستن، دواتر تا ناوەندی شار ڕێپێوان دەکەن. هەمان ڕۆژ پانێڵێک بە ناونیشانی "ژینا ئەمینی" بەڕێوەدەچێت.

* لە ١٧ ی ئەیلول کاتژمێر ٨:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەری هام کۆدەبنەوە و ١٠ کیلۆمەتر ڕێپێوان دەکەن، شەوەکەی لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دۆرتموند ئاهەنگێک ساز دەکەن.

* لە ١٨ ی ئەیلول لە کاتژمێر ٨:٠٠ لە شەقامە قەرەباڵغەکانی دۆرتموند بە درێژایی ١٨ کیلۆمەتر ڕێپێوان دەکرێت و بڵاوکراوە دەربارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەش دەکەن. هەمان ڕۆژ لە دەکتەمی دۆرتموند مەراسیمێک ڕێک دەخەن.

* ١٩ ی ئەیلول لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا ڕێپێوان دەکرێت. ئێوارەکەی لە دەکتەم پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆڵی گەنجان و چۆنێتی ژیان" بەڕێوەدەچێت.

* ٢٠ ی ئەیلول کاتژمێر ٩:٠٠ لە شاری دویسبۆرگ ڕێپێوانێک بە درێژایی ١٩ کم ئەنجام دەدرێت. ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە بەشداری هونەرمەندان هۆزان شەمدین و ڕێبەر سەرحەد لە دەکتەمی دویسبۆرگ بەرنامەی کەلتووری ئەنجام دەدرێت.

* لە ٢١ ی ئەیلول لە کاتژمێر ٧:٠٠ بۆ بەشداری لە ٣٤ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووریی کورد، بەڕێ دەکەون بۆ فرانکفۆرت.