'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' بەرەو جۆلەمێرگ دەستیپێکرد

'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە'ی دەم پارتی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە ئەستنەبولەوە بەرەوە جۆلەمێرگ دەستیپێکرد.

بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە دژی دەستبەرداگرتنی شارەوانییەکان 'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' دەستیپیکرد.

ڕێپێوانەکە لە پێش بینای دەم پارتی لە ناوچەی کادکۆی بە بەشداری ئەندام پەرلەمانانی دەم پارتی چیچەک ئۆتلوو، جەنگیز چیچەک و عەلی بۆزان کۆبوونەوە. عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتی بەرلەوەی بەڕێبکەون قسەیکرد و لە قسەکانیاندا ئاماژەیان بەوەدا بەرخۆدانەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان مەزنتر دەکەین، وەک چۆن بەرخۆدانی گەلی وان ڕێگەیان بە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نەدا، بەو شێوەیە ئیرادەی گەل لە هەموو جێگەکان سەردەخەین.

داوی قسەکان ڕێپێوانکاران کە ژمارەیان ١٠ کەس بوو لە ئەستەنبولەوە بەرەو جۆلەمێرگ بەڕێکەوتن.

ئیزمیر

بەهەمان شێوە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، ڕێپێوانکاران لە هەرێمی ئیجە لە ئیزمیر لێکترکۆبوونەوە. بڕیارە لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕێپێوانکارانی ئەستەنبول یەکبگرن. لە ناو ڕیپێواراندا چەندین پەرلەمانتاری دەم پارتی هەبوون و بورجوگول چوبوک قسەیرکرد و ئاماژەیان بەوەدا ئاکەپە ناچارە بەرامبەر بە ئیرادەی گەل پاشکەشبکات و دەستبەرداری سیاسەتی دەستبەرداگرتن ببێت.

داوی تەواوبوونی قسەکان، ڕێپێواران بە چەپڵەلێدانەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن.