بە دیمەن

ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە وان دەستی پێ کرد

لە وان "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" بەرەو جولەمێرگ دەستی پێ کرد و ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: "بە ڕەتکردنەوە و فشار و نکۆڵی هیچ جارێک و لە هیچ شوێنێکی کوردستان دەرفەتتان نابێت".

ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە

لە ٣ ی حوزەیران شارەوانی جولەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا. دژی ئەمە، ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد و بەردەوامە. ڕێپێوانەکە لە مەڕمەڕە و ئەگێ دەستی پێ کرد، لە ئەنقەرە و ئەدەنە و ئێلح و ئامەد بەردەوام بوو، ئەمڕۆ گەیشتە وان. ئەمڕۆ لەم چوارچێوەیەدا، لە وان ڕێپێوانێکی ٦ ڕۆژی بەرەو جولەمێرگ دەستی پێ کرد. ڕێپێوانکەران لە وان بە شێوەی جەماوەری پێشوازیان لێ کرا، بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لەنێوان وان-جولەمێرگ ڕێپێوان دەکەن.  

پێش ڕێپێوانەکە لە پارکی موسا عەنتەر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و پەرلەمانتاران و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون. پانکارت و درووشمەکان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەرزکرایەوە.

باقرخان ڕایگەیاند لە هیچ شوێنێکی جیهان بە داخوازی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" ڕێپێوان ناکرێت، ئەمە شەرمە بۆ وڵاتەکە.

باقرخان ئاماژەی بەوە کرد پاش ئەوەی گەل ئیرادەی خۆی لە هەڵبژاردن نیشاندا، ڕێز لەم ئیرادەیە نەگیرا، ئەمەش جێگەی شەرمە، گوتی: "ئەگەر ئێوە ڕێز لە ئیرادە نەگرن، ئەو گەلەی بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردن، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات".

باقرخان داوای کرد دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ کۆتایی بێت و محەمەد سدیق ئاکیش ئازاد بکرێت، گوتی: ""بە ڕەتکردنەوە و فشار و نکۆڵی هیچ جارێک و لە هیچ شوێنێکی کوردستان دەرفەتتان نابێت".

پاشان ڕێپێوانە ٦ ڕۆژییەکە دەستی پێ کرد. جەماوەر بە درووشمی "ڕێگە بە قەیوم نادەین" و "جولەمێرگ هی ئێمەیە" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ٢٠ کیلۆمەتر ڕێپێوان بکەن و بگەنە ناوچەی پایزاوا.