"پێویستە هەمووان بڕژێنە شەقامەکان بۆ شکاندنی گۆشەگیری"
ئەکادیمیای جڤاکی دیموکراتیکی شەهید بەرچەم بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
ئەکادیمیای جڤاکی دیموکراتیکی شەهید بەرچەم بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
بە بەشداری دەیان ئەندامی ئەکادیمیاکە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیسەکان لە شارۆچکەی غەنامە لەلایەن ئەندامی ئەکادیمیا فادی حەسەن ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپات کراوەتەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، بەشێکە لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی شۆڕشی گەلان و تەواوی گەل بانگەواز دەکەن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری، ئەوەی لە هەموو شت زیاتر مایەی نیگەرانییە، بوومەلەرزەی ئەم دواییەیە لە نزیک دوورگەی ئیمراڵی.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ئەوەی مایەی ترس و دڵەڕاوکێمانە ئەوەیە، ئەو هەرێمەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە، هەرێمی بوومەلەرزەکانە. بەم دواییە لە ٢٣ ی شوبات، بوومەلەرزەیەک لە نزیکی ئەو دەڤەرە ڕوویدا".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە ئازادیخوازانی جیهان کراوە، بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بە هەموو ڕێگەیەک تێبکۆشن تاوەکو گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوەشێننەوە. هەروەها سی پی تی و دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەمە بەرپرسیارن.