پی سی ئیف: هێرشی دەوڵەتی تورك ناتوانێت كوردان چاوترسێن بكات

پارتی كۆمۆنیستی فەرەنسا راگەیاند، هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك ناتوانێت كوردان بترسێنێت.

پارتی كۆمۆنیستی فەرەنسا"پی سی ئیف"، لەسەر هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك لێدوانێكی نوسراوی بڵاو دەكردەوە.

لەلێدوانەكەی"پی سی ئیف"دا هاتووە؛ لەكاتێكدا پووتینی روسی تاوانی زیاتری شەڕ لەئۆكرانیا پێكدێنێت، ئەوە هاوتای هەرە كۆنی ئەویش ئەردۆغان لەژێر سێبەری راگەیاندندا دەستی بەهێرشێكی تری خوێناوی لەدژی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" لەئێراقدا كردوە. زۆڵمكاری ئەنقەرە كە هەموو وڵاتی خستووەتە ناو قەیرانەوە بۆ ماوەیەكی كورت بۆ ئەوەی هەست و سۆزی نەتەوەپەرەستەكان لەدژی كوردان بۆروژێنێت، بەهەموو شێوەیەكی مەترسیدار هەر شتێك دەكات.

كوردان هیچ كاتێك سەر شۆڕی قەبوڵ ناكەن

لەلێدوانەكەیاندا ئاماژە بەوە كراوە:

لەلایەكەوە بووردمانی ئاسمانی و تۆپخانەكانی توركیا لەسەر خاكی ئێراق زیاتر دەبن، یەكێنەكانی داگیركەریش سەریان دەرهێنا. حكومەتی عێراق ئەم كردەوە شەڕخۆازیەی وەكو دەستدرێژی لەسەر سەروەری وڵات و هەڕەشە لەئاسایشی وڵات بەناو كرد و شەرمەزاری كرد".

كۆنسولخانەی توركیا لەبەغداد لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بانگهێشتكرا. تا ئەو كاتەی هاوپەیمانی لەنێوان توركیا و گروپە رادیكال و جیهادیەكان قەتیس ماوەكان لەباكور چالاك بن، دەبێت توركیا بەپەلە دەست لەكردەوە سەربازیەكانی خۆی بەردا كە دەرئەنجامەكانی دیار نین. هەروەها عەشیرەی بارزانی بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بەشێوەیەكی چالاك لەم ئۆپەراسیۆنەدا هاوكاری دەوڵەتی تورك دەكەن. ئەم رەوشە توڕەیی ملیۆنان كورد كە لەگەڵ یەكێتی و ئاشتیدان و پەیوەستن پێوە، بەرزتر كردۆتەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی نا ئەمنی هەرێمەكە زیاتر دەكات، مەحكومە بە شكست و بنكەوتن، لەبەر ئەوەی كە رێبازی چارەسەری بۆ ئەم پرسە، چارەسەری نییە.

نە زۆڵم و نەزۆرداری و نەدەستبەسەركردنی هەڵبژێرداوانی گەل و خەباتكارانی پارتە سیاسیەكان، نە ئەشكەنجە، نە بن پێ كردنی مافە گشتیەكان و مافە گەردوونیەكان و نەش داخستنی هەدەپە و قەدەغەكردنی، نە دەتوانێت كوردان بێدەنگ بكات و نە دەتوانێت هێزە دیموكراتیكخوازەكانیش بێدەنگ بكات.

رژێمەكەی ئەردۆغان  كە تا چەند رۆژ پێش ئێستاكە لەگەڵ هەر كەسدا كێشەی هەبوو، هەڵتۆقی و خۆی وەكو رزگاركەری قەیرانی ئۆكرانیا نیشاندا، بەڵام هیچ كەس بە دۆروویی ئەوانە هەڵناخەڵەتێت.

پارتی كۆمۆنیستی فەرەنسا"پی سی ئیف"، هێرشی سەربازی دەوڵەتی توركی لەدژی شەرڤانانی ئازادی كورد شەرمەزار دەكات و داوا لەحكومەتی فەرەنسا و یەكێتی ئەوروپا دەكات"دەست لەبانێك و دوو هەوا و دۆرووتی بەردەن و هێرشی دەوڵەتی تورك قەبوڵ نەكەن".

ف.ق