شاندی دەم پارتی دوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە. لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" باسی ڕۆژاوا نەکراوە و مەرجی چەکدانانی پەکەکەش مەرجی دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراتیک و لایەنی یاسایی بوو. پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین سالیحا ئایدەنیز، لە هەڵسەنگاندنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی فورات و وتی: "بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراتیک چارەسەر بێت بانگەوازی دەکات و دەڵێت گۆڕانکاری پێویستە. ئەمڕۆش دیسان پەیامی دیموکراتیک دەنێرێت و دیسان پێویستی جێبەجێکردنی گۆڕانکاری یاسایی بە بنەما دەگرێت."
'هەتا هۆکارەکا هەڵنەگیرێت، ئەنجام بەدەست نایەت'
ئایدەنیز ڕایگەیاند؛ لە یەکەم کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالیەوە زانرا کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری بنەڕەتی بانگەوازی ڕادەگەیەنێ و وتی: "بەڕاستی بەڕێز ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا زۆر بە ڕوونی قسەی کردووە. ڕوونی کردووتەوە کە یاساکانی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بە درێژایی ١٠٠ساڵە، نکۆڵی لە کورد کردووە، پەکەکە بە هۆی سیاسەتی ئاسمیلەکردن و نکۆڵی لە ناسنامەی کورد سەری هەڵدا، هەروەها ئەو هۆکار و کاریگەرییە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بگۆڕدرێ بۆ تێکۆشانی هەبوون. دەڵێی ئێوە بڵێن ئەمڕۆ پێگەی کورد دانی پێدانراوە؟ ئایا ئێستا زمانی کوردی دانی پێدانراوە؟ ئایا هێشتا هەزاران زیندانی سیاسی کورد لە زیندان نەماون؟ هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە هیچ ئەنجامێک بەدی نایەت تاوەکوو هۆکارەکانی هەندێک شت هەڵنەگیرێن ئەنجام بەدەست نایەت."
'کورد بە بەدیل و باجێکی زۆر گەیشتووتە ئەم قۆناغە'
ئایدەنیز ئاماژەی بەوەشدا که سیاسەتی نکۆڵی و ئەمنی کۆماری تورکیا ١٠٠ساڵه، ئەنجامێکی نەبوو و وتی: "بەڵام کورد دەستی له ژیانی هاوبەش، زمانی دایکی و پێگه و ژیانی دیموکراتیک و هاوڵاتیبوونی یه کسانی بەرنەداوە و ئاماژەی بەوەداوە که به بەدیل و تێکۆشانی خۆی گەیشتووەته ئەم قۆناغه." ئایدەنیز وەبیری هێنایەوە کە ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەردەوام بانگەوازی دەکات دەبێت گۆڕان و گۆڕانکاری بکرێت بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگە و شێوازی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و وتی، ئەم بانگەوازییەشی بە ڕوونی نیشان دەدات کە بەڕێز ئۆجالان چۆن بە بوێرییەوە بەرپرسیارێتی چارەسەری دیموکراتیکی لە ئەستۆ گرتووە و تا چەند باش کۆمەڵگا دەناسێت.
'دەستکەوتەکانی کورد لە تورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات'
سالیحا ئایدەنیز سەرنجی خستەسەر دەقی بانگەوازییەکە و وتی سەبارەت بە ستاتۆی ڕۆژاوا شتێکی تێدا نەبوو و وتی: "دەوڵەتی تورکیا ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد پەیڕەو دەکات. دەوڵەتی تورکیا ئەوەی بە ڕەوا ببینێ بۆ کورد لە تورکیا بە هەمان شێوە بۆ کوردانی ڕۆژاوا و باشوور و هەموو شوێنێکی دیکە بە ڕەوای دەبینێت. ئەمڕۆ گەلی کورد و گەلانی دیکەی ڕۆژاوا ئیرادەیەکیان پێش خستووە و ئەم ئیرادەیە لە پێوەندی لەگەڵ هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەستی پێکردووە و لە پێوەندی لەگەڵ ئەم هاوسەنگییەدا گەلی کورد دەستکەوتەکانی خۆی دەپارێزێت. لە ئەنجامدا ئەگەر پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تورکیا بکرێت، ئەمە کاریگەری جدیی لەسەر پرسی کوردانی ڕۆژاوا، ڕۆژهەڵات و باشووریش دەبێت. بۆیە لە پەیامەکەیدا باسی ڕۆژاوای نەکردووە."
'پێویستە تورکیا لە سەدەی دووەمی خۆیدا دان بە کۆماری دیموکراتیکدا بنێت'
سالیحا ئایدەنیز سەرنجی خستەسەر گرنگی چەمکەکانی سیاسەتی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و وتی، پرسی کورد بە هۆی نە بوونی دیموکراسیبوونی تورکیا بوونی هەیە. لەبەرئەوەی تورکیا دیموکراسی نییە، کێشەیەکی ئیکۆلۆژی هەیە. لەبەر ئەوەی تورکیا دیموکراتیک نییە ژن بە ئامانج دەگرێت. بۆیە وەک بەرێز ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت پێش هەموو شتێک تورکیا دەبێ لە سەدەی دووهەمدا دان بە کۆماری دیموکراتیکدا بنێت و ببێتە دەوڵەتێک بە گوێرەی یاسا بەردەوام بێت. بۆیە تا سیستمێک دانەمەزرێت کە گەلانی تورک و کورد و گەلانی دیکە بە پێی کولتوور و زمان و باوەڕیان بە ئازادی بژین، هیچ چارەسەرێک بە ئەنجام ناگات.
بەرێز ئۆجالان لە بانگەوازییە مێژووییەکەیدا سەرنج دەخاتە سەر دیموکراتیک بوونی تورکیا. چونکە بابەتی یەکەم ئەوەیە کە تورکیا دەوڵەتێکی نادیموکراتیکە. خۆی لەسەر تاکڕەویی بنیات ناوە. بۆیە دەستبەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت و سیاسەتی گۆشەگیری کردۆتە ڕێبازێکی جیاکاری لە نێو گەلاندا. واتە حکومەتی ئێستاش لەسەر هەمان سیاسەتی تاکڕەوی ١٠٠ساڵی پێشوو دەچێتە پێش. بۆیە تەنیا بە تورکیایەکی دیموکراتیک دەکرێت پرسەکان چارەسەر بن، ئەمەیە ناوەڕۆکی پەیامەکی بەڕێز ئۆجەلان.
'پێویستە سەرڕاستکردەنەوەی یاسایی بکرێت'
سالیحا ئایدەنیز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی پەکەکە چەک دابنێت، پێویستە هەندێک چاکسازی یاسایی بکرێت، هەروەها لەلایەک بەڕێز ئۆجالان داوا لە پەکەکە دەکات کۆنگرەی خۆی ببەستێت و لە لایەکی دیکەوە داوا لە دەوڵەت دەکات بەپێی یاسا جیهانییەکان کار بکات. لە سەرەتای بانگەوازییەکەدا باس لە کرانەوەی سیاسەتی دیموکراتیک بۆ زیندانیانی نەخۆش و گۆڕانکاری یاسایی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی کردووە. بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە بە دیل گیراوە لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و بە چاوی خۆی لە نزیکەوە ئەو دۆخەی کە باسی لێدەکات دەزانێت. دەوڵەت خۆی دەستپێشخەری ئەم پرۆسەیەی کردووە. بۆیە پێویستە هەنگاوی پێویستیش بنرێت. بۆیە هیوادارم لە جیاتی سیاسەتی شەڕ لەگەڵ گەلی کورد، کار لەسەر چارەسەری پرسی کورد و بنیاتنانی بناغەیەک بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن. دووەم ئەوەیە کە زمانی کوردی لە دەستووردا بناسرێت و بکرێتە زمانی پەروەردە و چاکسازی یاسایی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی بکرێت. هەروەها جگە لەوەش دەبێت بارودۆخی ڕەوڵ گێڕانی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، لەبەر ئەو ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و چارەنووس سازە."