ڕۆژنامەنووسی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، سلێمان ئەحمەد، ڕۆژی ١ی تەشرینی یەکەم سەردانی بنەماڵەکەی کردووە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب. ڕۆژی 25ی تەشرینی یەکەم، سلێمان کاتی گەڕانەوەی لە دەروازەی پێشخابوور (سێماڵکا) لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندرا و ماوەی 10 ڕۆژە بێسەروشوێنە.
دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی سلێمان ئەحمەد، ئاسایشی پەدەکە لە دھۆک لێدوانێکی چەواشەکارانە و درۆی ڕاگەیاند کە گوایە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بە هۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە نەبووە و بە ئاشکرا هەڕەشەی سزادانی ڕۆژنامەنووس سلێمانیان کردووە و دانیان بەوەدانا کە ئەوان ڕفاندوویانە.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووری نێونەتەوەیی لەماڵپەڕی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکات.
لە پەیامی ڕێکخراوەکەدا هاتووە:"سلێمان ئاحمەد لەسەر سنووری سوریاوە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە. دەبێت هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن."