پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە ئەنقەرە دەستگیرکرا

دەوڵەتی تورک، هاکان یاڵچین پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و نەورۆز گیولەنی لە ئەنقەرە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیرکرد.

هاکان یاڵچین پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە ناوچەى کەچیۆرەن لە ئەنقەرە لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستگیرکرا. یاڵچین بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا دەستگیرکرا و برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئەنقەرە.

بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە نەورۆز گیولەن ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەى دەستگیرکردووە.

ژ.ت