پیلانگێڕیی سەر شەنگال لە بیلەفێڵد ئیدانە کرا
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا هەڕەشە و هێرش بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرا.
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا هەڕەشە و هێرش بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرا.
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا چالاکییەک رێکخرا و تیایدا رێککەوتنی نێوان هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال ئیدانە کرا.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی گەنجانی ئێزدییەوە، شەڕزان شەنگالی و بە ناوی چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی (سەمەژێ - SMJÊ) سۆسن کارتاڵ و بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)ەوە وتە پێشکەشکران.
لە چالاکییەکدا داوا کرا، بە خێرایی رێککەوتنێک، کە پاکتاوکردن بەسەر هێزەکانی خۆپاراستنی شەنگال دا دەسەپێنێت، هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڕەشەکانی دژ بە شەنگال کۆتایی پێبهێنرێت.
لە وتەکاندا باس لەو رووداوانە کرا، کە بەسەر شەنگالدا هاتووە و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
باسی ئەوەشیانکرد، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیک لە شەنگال، هەر ناوێکیان هەبێت، بێگومان هەر هەڵگری پاشناوی داعشن.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانى شەنگال" ، "بژی بەڕێوەبەریی شەنگالی دیموکراتیک و خۆسەر" و "بژی یەبەشە" ، "بژی یەژەشە" وترانەوە.
ژ.ت