پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ئەوروپا
کوردستانیان لە فەرەنسا و سویسرا و ئەڵمانیا، بە چەند ئاهەنگێک ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.
کوردستانیان لە فەرەنسا و سویسرا و ئەڵمانیا، بە چەند ئاهەنگێک ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە شاری سۆلۆتۆرنی سویسرا، لە شاری میونیخی ئەڵمانیا، هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ساڵی ١٩٨٤، جەژنی ژیانەوەی کوردان، بەشێوەیەکی جەماوەری پیرۆزکرا.
پاریس
کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا و تەڤگەری ژنانی کورد لە فەرەنسا، لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چالاکییەکیان ڕێکخست. سەدان کورد بەشداربوون. هۆڵی ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشەنگی هەڵمەتەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و شەهیدانی ئازادی کوردستان ڕازێنرایەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی جەدەکە-فە، خانە ئەکدۆگان قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد لەسایەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەندازیاری هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، کورد ژیایەوە و لە دنیادا ناسرا. ئەکدۆگان، ئاشکرای کرد، لەسایەی فەرماندە عەگید و هەروەها دەیان هەزار شەهیدی تێکۆشانی پەکەکە، کورد دووبارە ژیایەوە، ئەم تێکۆشانە بووە سەرچاوەی مۆراڵ بۆ هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و پێشڤەڕۆکانی جیهان.
جەماوەر بە سترانەکانی هۆزان تونجای و گرووپی نۆژین و ئولاش کەلاشین و دێزە ئەحمەد، ڕیزی هەڵپەڕکێیان بەست.
لە ئاهەنگەکەدا بەبێ وەستان درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ١٥ ی ئاب" و "بژی جەژنی ژیانەوە" بەرزکرایەوە.
سۆلۆتۆرن
لە هەرێمی سۆلۆتۆرن لە سویسرا ئاهەنگێک بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە لەلایەن مەجلیسی گەلی کوردی شەهید فیراز داغ ڕێکخرا و بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.
ئاهەنگەکە بە وتەی پێشوازی هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد هولیا گۆکاڵپ دەستی پێ کرد. لە ئاهەنگەکەدا، جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و زیندانییە بەرخۆدەرەکان و هەموو کوردان پیرۆزکرا.
ئەندامی تەژەکە_ئە، سۆزدار سیدار، ئاماژەی بەوە کرد، ١٥ ی ئاب خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ کورد و کورستان و گوتی: "هەڵمەتەکەی فەرماندە عەگید و هەڤاڵەکانی، گۆڕا بۆ تەڤگەرێکی ملیۆنان کەسی و هەبوونی کورد لە هەموو جیهاندا دانی پیادا نرا".
بەناوی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی کوردی دیموکراتیک لە سویسرا، ئیمرا بینگول، بەشداری ئاهەنگەکەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، کوردان لەنێو سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین هێزێکی کاریگەرن.
هاوسەرۆکی (FEDA) دەمیر چەلیک، بەشداری ئاهەنگەکە بوو، ئاماژەی کرد بە کۆنفرانسی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، دووپاتی کردەوە، کوردان لەوێ ئیرادەی خۆیان پیشاندا و گوێیان بە پەیماننامەکە نەدا.
جەماوەری دڵخۆشبوون بە نمایشەکەی کۆمەڵەی هەڵپەڕکێی مەجلیسی گەلی کورد لە سۆلۆتۆرن و بەشداری هەڵپەڕکێکەیان کرد.
میونیخ
کوردستانیان لە میونیخ، ساڵیادی ١٥ ی ئابیان لە پارکێک پیرۆزکرد.
بە دەسپێشخەریی گەنجانی میونیخ لە وێست پارک، ئاهەنگەکە بەڕێوەچوو. کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداربوون.
هونەرمەند ئونور ئەڤین، گوتی: "بە یەکەم فیشەکی فەرماندە عەگید ئاگری ژیانەوە پێکهات. بۆ کوردان مایەی دڵخۆشییە کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی هاوڕێیانی وەک عەگید، ناو و دەنگی ئێمە بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٣ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە. لە سەرەتادا هاوڕێ عەگید هەموو شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێگەی تێکۆشان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە. بۆ ئازادی گەلی کوردستان لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و سەردەکەوین".
پاش وتەکان، بەدەم سترانەکانەوە، ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.