رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات لەمبارەیەوە ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە بۆ بەرز ڕاگرتنی ٧٢مین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ڕێوڕەسمێکی سیاسی و هونەری بە شێوەی دیجیتاڵ لەسەر زووم بەڕێوە دەچێت.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئاگاداریەکەدا دەڵێت، " لە ڕێوڕەسمەدا پەیامی سیاسی هاوسەرۆکایەتی پژاک پێشکەش دەکرێت و دواتر گوێ بیستی چەند پەیامێکی تر دەبین."
ئاگاداریەکەی رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات بەم شێوەیەیە:
”پیرۆز بێت ۴ی نیسان(١۶ی خاکەلێوە)
بۆ بەرز ڕاگرتنی ٧٢مین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ڕێوڕەسمێکی سیاسی و هونەری بە شێوەی دیجیتاڵ لەسەر زووم بەڕێوە دەچێت. لەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی سیاسی هاوسەرۆکایەتی پژاک پێشکەش دەکرێت و دواتر گوێ بیستی چەند پەیامێکی تر دەبین. هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا بۆ پیرۆز کردنی ئەم بۆنانە، چەند هونەرمەندێک لەگەڵمان دەبن. لێرەوە بەخێرهاتنی ئێوە دەکەین. لە رێگای لینک و میتینگ ئایدی خوارەوە دەتوانن بێنە ژۆری ڕێوڕەسمەکە و بەشدار ببن.
ڕێکەوت: 2021-04-03
کاتژمێر: 18:00 ئەورووپای ناوەندی"
ف.ق