عێراق باڵیۆزەکەی لە تورکیا دەکێشێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەى باڵیوزى وڵاتەکەىمان لە تورکیا، وتیشى: ئێمە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی-یمان لەگەڵ تورکیادا نییە.

ئەحمەد ئەلسەحەف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەى ڕاگەیاندووە: وەزارەتەکەمان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەى باڵیوزى وڵاتەکەمان لە تورکیا.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی-یمان لەگەڵ تورکیادا نییە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر تورکیا تۆماردەکەن و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی دەکەین لەبارەى دەستدرێژییەکانی تورکیاوە بۆسەر خاکى عێراق.

 ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ کرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

ف.ق