رۆڵەکانی دەستپێشخەریی ئاگر چەندین کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند

رۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر ڕایانگەیاند، لە ٧ شاردا چەندین کارگەی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

رۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر لە راگەیاندراوێکیاندا ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان بڵاو کردەوە:

"لە ٢٤ی کانوونی دووەم، کارگەی بیرلیک سەنجەری ئاکەپە لە شاری قۆنیا سوتێنرا.

لە ٢٤ی کانوونی دووەم، ناوەندی کرێن و فرۆشتنی ئەلکترۆنی 'فاشیستەکان' بە ناوی تەکنۆسان ئیزان ئەی ڤی ئێم، لە ناوچەی مەنتەشەی موغڵا سوتێنرا.

لە ٢٤ی کانوونی دووەم، ئۆتۆمبێلێکی 'دوژمنانی کورد' لە ناوچەی تەمەی پارێزگای سامسۆن سوتێنرا.

لە ٢٣ی کانوونی دووەم، تراموایەک لە ناوچەی ساڵح لیی مانیسا سوتێنرا.

لە ٢٣ی کانوونی دووەم، ناوەندی پاککردنەوەی مەهەپە، لە ناوچەی دۆرتیوڵی هاتای سوتێنرا.

لە ٢٣ی کانوونی دووەم، پاسێکی 'فاشیستەکان' بۆ گواستنەوەى نەفەر لە ناو شاردا، لە ناوچەی ئەسەن یورتی ئیستەنبول سوتێنرا.

ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبووڵ کەشتیی کەسێکی 'دوژمنی کورد' بەناوی بۆراس سوتێنرا.

لە ٢٠ی کانوونی دووەم لە ناوچەى پیشەسازیی ئیستەنبول کارگەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی کیمیایی توزلا و  کارگەی کەلوپەلی مۆبل مۆبیلای دوو نهۆمی لەسەر ڕووبەری ٢ هەزار و ٥٠٠ مەتر چوارگۆشە سوتێنران.

ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی چایرۆڤای کۆجالی عەمباری قوماشی ئاکەپەییەکان سوتێنرا".

ژ.ت