رۆڵەکانی ئاگر دوو مارکێتی فاشیستەکانیان لە ئەنتالیا و ئیستەنبول سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە ئەنتالیا یەکێک لە زنجیرە مارکێتەکانی سەر بە (AVM) و لە ئیستەنبولیش مارکێتی تریان سوتاندووە.

دەستپێخەریی رۆڵەکانی ئاگر هۆشدارییان دابوو و رایانگەیاندبوو، "بە هەڵمەتی تێکشکاندن بۆ تۆڵە، لە هەموو شوێنێک دامەزراوەکان و کارگەکانی دەوڵەتى تورکی فاشیست و هاوکارەکانیان دەسوتێنن".

دەستپێشخەرییەکە رایگەیاند، ٢٦ی ئەیلول لە ناوچەى کۆرکوتەلەیی لە ئەنتالیا یەکێک لە مارکێتەکانی سەر بە زنجیرە مارکێتەکانی (AVM)، کە "دوژمنی کوردان" ە، لەلایەن تیمەکانیانەوە سوتێنراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لە ٢٥ی ئەیلول لە ناوچەى شیشلی ئەتفال لە ئیستەنبول مارکێتێکی "فاشیستەکانیان" بە ناوی (A-101) سوتاندووە.

ژ.ت