رێكخراوه‌ كوردییه‌كان له‌ سویسرا بۆ به‌شداری له‌ چالاكیه‌كان بانگه‌وازیان راگه‌یاند

كورده‌كان له‌ جنێڤ له‌گه‌ڵ دۆستانیان سبه‌ینێ له‌ دژی داگیركه‌ری و خیانه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌. رێكراوه‌كان بۆ یه‌كی گوڵانیش بانگه‌وازییان راگه‌یاند.

له‌ شاری جنێڤی سویسرا، چالاكی دانیشتنی كوردستانیان له‌ چوارشه‌ممه‌ به‌دواوه‌ كه‌ له‌به‌ر بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگتووه‌كان ده‌ستیان پێكردبوو، ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌ راگه‌یه‌نراوێك كۆتاییهات.

سبه‌ینێش له‌ گۆڕه‌پانی دیپویس پلاسیس ویلسۆنی جنێڤ رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ ساز ده‌كرێت. له‌ ته‌واوی كانتۆنه‌كانی سویسرا ئاماده‌كارییه‌كانی میتینگه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. یه‌كێتی ژنانی كوری سویسڕا (یه‌ژه‌كه‌-سه‌) و رێكخراوه‌كانی چه‌تری دامه‌زراوه‌ كوردییه‌كان له‌ سویسڕا (جه‌ده‌كه‌-سه‌) داوای له‌ كوردستانیان و دۆسته‌كانی كردبوو كه‌ به‌شداری له‌ رێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ جنێڤدا بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی یه‌ژه‌كه‌-سه‌ و جه‌ده‌كه‌-سه‌دا هاتووه‌، " بۆ رێگری له‌ فاشیزم و راگرتنی شه‌ڕ، ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ جنێڤ به‌شداری رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ بكه‌ن.

میتینگی ناوه‌ندی له‌ سویسا شه‌ممه‌ كاتژمێر ١٢:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی دیپیوس پالایس ویلسۆن ساز ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موو كه‌س كرد كه‌ له‌ یه‌كی گوڵاندا لێپرسینه‌وه‌ له‌ فاشیزم بكه‌ن.

هـ . ب