رۆژنامەنووسە ئەمریكیەكە جارێكی تر عەرشی بارزانیەكان دەهەژێنێت

زاك كۆپلین، رۆژنامەنووسی ئەمریكی جارێكی تر و بەزانیاری نوێیەوە لەسەر سامانی بنەماڵەی بارزانیەكان عەرشی بارزانیەكان دەهەژێنێتەوە و رایدەگەیەنێت كە مەسرور بارزانی مۆڵكێكی لەئەمریكا بەرووبەری دووزادە هەزار مەتر كڕیووە كە بەهاكەی زیاترە لە ١٨.٣ ملیۆن دۆلار.

زاك كۆپیلن رۆژنامەنووسی ئەمریكی كە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا گەندەڵێیەكان و سەرمایەكانی بارزانیەكان لەئەمریكا بەبەڵگەوە بڵاودەكاتەوە، لەنوێترین بەڵگەیدا چەند سامانێكی بارزانیەكان لەدەرەوەی وڵات، ئەمریكا و دۆبەی ئاشكرا دەكات و لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەنی یەشامدا، زانیاری نوێ لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانیەكانەوە بڵاو دەكاتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسەكە بەشێك لەو سامانانەی بنەماڵەی بارزانیەكان وەهان:

ـ لەدۆبەی بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار مۆڵكیان هەیە.

ـ پرۆژەی شاری زەیتوون بەبەهای ١.٢٧ ملیار دۆلار.

ـ پاڵاوگەی لاناز بەبەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

ـ بەبەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار مۆڵك و ماڵ لەئەمریكا.

ـ ماڵكیەتی هەر دوو كۆمپانیای كار و ستێر.

كۆپلین ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە مەسرور بارزانی لەئەمریكا مۆڵكێكی لەسەر رووبەرووی دووازدە هەزار مەتر بەبەهای ١٨.٣ ملیۆن دۆلار كڕیووە و چەندین مۆڵكی دیكەشی بەناوی مۆكسی بارانیەوە هەر لەئەمریكا تۆمار كردوە.

ف.ق