سانجار: دەسەڵات بەرپرسیاری مردنی هاوڵاتیانە

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتی، " بەرپرسیاری مردنی هاوڵاتیان لە بومەلەرزەکەدا، مێشکی رزیوە؛ دەسەڵاتە کە لەسەر تاڵان، درۆ و شەڕ بنیاتنراوە. ئێمە کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەهێنین.

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا کە پەرلەمان قسەی کرد.

سانجار ئاماژەی بە هەوڵەکان بۆ ریگریکردن لە هاوکاری کۆمەڵگا کرد و وتی، " ئەم دەسەڵات دوای بومەلەرزە بە تەنیا شتێکی بە رێکوپێکی کرد. ئەویش ئاستەنگرکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی بوو."

سانجار راشێگەیاند کە ئەگەر لە کاتی خۆیدا دەستوەردانێکی دروستیان بکردایە، ئێستا بە هەزاران کەس بە زیندوویی دەمانەوە.

'بۆچی دەستیان بە جووڵە نەکرد؟'

سانجار وتی، " ناچارن وڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. ئێمە دەپرسین  و دوبارەی دەکەینەوە. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای دوای بومەلەرزەکە، بۆچی بە زوویی دەسەڵات نەکەوتە جووڵە؟ ئاستەنگی لەبەردەمیان چی بوو؟ دەرفەت و قەبارەی دەزگاکان بۆچی بەکارنەهێنرا. تیمەکانی مەدەنی و فەرمی گەڕان و رزگارکردن، بۆچی بە زوویی بۆ هەرێمەکە نەنێردران؟

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئامادەکاری پێویست هەبوایە، ٤ کاتژمێر بەس بوو کە دەست بە جووڵە بکەن و وتی، " سەرۆککۆماری هەموو ئەرکەکانی خستە دەستی خۆی، هەموو بەرپرسەکان دەبێت وڵام بدەنەوە. نەک تەنیا وڵام بدەنەوە، بەڵکو ناچارن حساب بدەن."

'بەرپرسیار ئەردۆغانە'

سانجار راشێگەیاند کە بە تەئکیدی حسابی ئەم قڕكدنە دەپرسن و وتی، " بەرپرسیاری مردنە دیارە، مێشکێکی رزیوە. دەزگاکان هەمووان بۆ سەرۆککۆمار و باشکردنی ئیماجی دەزگاکانیان و بەرژەوەندیەکانیان کار دەکەن. دەسەڵات، تاڵان، درۆ و شەڕ دەکات. یەک دەزگاش بۆ هاوڵاتیان کار ناکات. هەر دەزگایەکی دەوڵەت، هەر بەرپرسێک بوونەتە خولامی سیستمی سەرۆککۆماری. ئەم سیستمە هەموو دەزگاکانی دەوڵەتی لە خزمەتکردنی گەل دوور خستووەتەوە. وایان کردووە کە بەرامبەر سەرۆککۆمار خۆیان بە بەرپرسیار ببینن. بۆیەش بەرپرسیاری سەرەکی ئەردۆغانە. دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە بۆ بومەلەرزە بۆ کارەساتێکی گەورە گۆڕا، تاڵانکردن، دزی، درۆ، بەرتیل، بێکۆنتڕۆڵی، بێ رێوشوێنی، بێ پلانی، بێ رێکخستنبوون، بێ هەماهەنگی، رزاندن، بێئەخلاقی، بێویژدانیە. هەموویمان بینی و ئێستاش دەبینین. دەسەڵات نەیتوانی هەماهەنگی بکات و کارەساتێکی گەورە دروست بوو."

' ئەم دەسەڵاتە کۆتایی دێت'

سانجار باسی ئەوەی کرد کە ئەوەی پێویستە بکەن، بەگوێرەی دۆخەکە خۆبەڕێوەبەریە و وتی، " رزگارکردنی کۆمەڵگا بە رێخکستن و پشتگیری کۆمەڵگا دەبێت. بە دەیان هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، رابردووی بە دەیان مرۆڤ لەناوچوو، کۆتایی بە پرۆژەکانیان هات. رۆژێکیش ئیدی ئەم وڵاتە ناتوانێت خۆی لەبەرامبەر دەسەڵات رابگرێت. پێویستە کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنین. ئەمە بە تەنیا سیاسی نییە، ئەرک و بەرپرسیاری مرۆڤیە."
ف.ق