ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە: لە ئیمراڵی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت

ساروخان ئۆلۆچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە باسی لە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی کرد و وتی: "کۆتایی بەو تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنن".

ساروخان ئۆلۆچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە پەرلەمان رێکخست و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا بە تایبەتی گرنگیی بە گۆشەگیریی تووندی سەر ئیمراڵی دا.

ئۆلوچ کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە ٦ مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن بۆ ماوەی ٣ مانگیش لەگەڵ بنەماڵەکاندا و وتی، "لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی توند هەیە. نزیکەی ٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش نییە. رێگا نادرێت بنەماڵەکان سەردانیان بکەن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. رێگا نادرێت پارێزەرەکانیش چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. دوایینجار ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا کرد، بەڵام لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکە پچڕێنرا و قسەکردنەکە بە نیوەناچڵی مایەوە. لەو کاتەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەری نییە. تەندروستیی چۆنە، کێشە هەیە یان نا؟ داواکاری پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن هەمیشە ڕەتدەکرێنەوە.

 بەرپرسان بەبێ ئەوەی لێدوانێک و روونکردنەوەیەک بدەن چاوپێکەوتنەکانیان قەدەغە کردووە. پارێزەرەکان تازە دوێنێ زانییان لە مانگی تشرینی یەکەم و ئابدا دوو سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن بۆ ماوەی ٣ مانگ و ٦ مانگ سەپێنراوە. بۆچی؟ بۆ ئەو قەدەغەکارییانە سەپێنراون. ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئەیلولدا بۆ ماوەی ٦ مانگ چاوپێکەوتنەکان قەدەغەکرابوون. هۆکاری ئەوەش ئەوەبوو، کە نەخشەرێگایەکی بۆ بەرگریکردن لە خۆی بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئامادە کردبوو".

ساروخان ئولوچ ئاماژەی بەوەدا، لە ئیمراڵی میزاج، بێ مافی و نایاسیی لە بەرزترین ئاستدایە و وتی: پێشتر دەیانوت کەشتییەکە شکاوە و ئێستا هاتوون قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنیان کردووەتە بیانوو. جارێکی تر داوا لەوەزارەتی داد دەکەین، دەبێت دەستبەجێ ئەو هەڵوێستە دژ بە یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییانە وەلابنرێن. وەزیری داد و عەقڵی دەوڵەتیش ئەوە دەزانن، هیواکانیان لەسەر قەدەغەکردن و قەدەغەکاری هەڵچنیوە. ئەوە شتێک نییە، کە قابیلی قبوڵ کردن بێت. ئەوە دۆخێکی دژ بە مرۆڤایەتی و دژ بە یاساکان و مافەکانە. گوێ بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نادەن، سی پی تی لەوبارەیەوە دەڵێت، پێویستە هەنگاو بنرێت، بەڵام دەسەڵات گوێی پێ نادات. ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لەبارەی ڕاپۆرتی سی پی تی داواکاریی هەیە، بەڵام گوێی پێنادەن. ئەو دۆخە قبوڵ ناکرێت. چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان مافێکی گەردوونییە. ئێمە دووبارە داوا دەکەینەوە، کە کۆتایی بەو بێ یاساییە بهێنن. کۆتایی بەو تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی بهێنن".

ژ.ت