ساڵی ٢٠٢١ گۆشەگیری قورستر بوو و بەرخۆدانیش بە هەموو جیهان دا بڵاوبوویەوە – بەشی چوارەم و کۆتایی -

له‌رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵی 2021 دا كۆمیته‌ی رێگری له‌ئه‌شكه‌نجه‌(سی پی تی) سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ڵام نه‌چوونه‌ ئیمراڵی.

لهرۆژانی سهرهتای ساڵی 2021 دا كۆمیتهی رێگری لهئهشكهنجه(سی پی تی) سهردانی توركیای كرد، بهڵام نهچوونه ئیمراڵی. لهژێر گوشاری گهلی كورد و رای گشتیی دیموكراتیك، ئهنجومهنی ئهوروپا لهچارهكی كۆتایی ساڵهكهدا دۆخی عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كوردی خستهبهرنامهی كارهكانیهوه‌.

ساڵی 2021 ساڵێك بوو كهتێیدا گۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد توندتر كرایهوه، بهرخۆدان لهدژی گۆشهگیری بهجیهانی بوو، لهلایهكی تریشهوهكردهوهی دژهمرۆیی و نایاسایی لهئیمراڵی بوو بهرۆژهڤی ناوهندهنێونهتهوهییهكان. لهسایهی تێكۆشانی گهلی كورد و گهلان، ئیمراڵی كهههموو ساڵێك سیستمی گۆشهگیری و ئهشكهنجهی تێدا توندتر دهكرێت، كهوتهبهرنامهی كاری دامهزراوهنێونهتهوهییهكان.

لیژنهیهك لهكۆمیتهی رێگری لهئهشكهنجهلهئهنجومهنی ئهوروپا (سی پی تی) له11-25ی كانونی دووهمی 2021 سهردانی توركیای كرد. سی پی تی چهند رۆژ دواتر زانیاری لهبارهی سهردانهكهیهوهبڵاوكردهوهو زانرا كهسهردانی ئیمراڵیان نهكردووه. راگهیهنرا كهئامانجی سهردانهكهیان لێكۆڵینهوهبووهلهبارهی پێشێلكارییهكانی بهرامبهر بهدهستگیركراوان و ههلومهرجی راگرتنی ئهو كهسانهی كهگیراون. بهڵام سهرباری ئهوهش سی پی تی ئیمراڵی پشتگوێ خست و گهلی كوردیش ناڕهزایهتیان بهرامبهر بهو ههڵسوكهوتهدهربڕی.

ئۆزتورك توركدۆغان، هاوسهرۆكی كۆمهڵهی مافهكانی مرۆڤ (ئیهاد) باسی لهوهكرد، كهلهچاوپێكهوتنهكهیدا لهگهڵ سی پی تی باسی (كردهوه)نایاساییهكانی لهئیمراڵی كردووهو وتی، "ئێمهراپۆرتی نوسینگه یاسایی سهدهمان پێشكهش بهوان كرد. چاوپێكهوتن لهگهڵ حكومهت گرنگه. ئێمهچاودێری دهكهین بزانین لهئێستا بهدواوهرێگهبهچاوپێكهوتن دهدهن یان نا و سی پی تی چهندهكاریگهر دهبێت. شاندی سی پی تی وتیان، ‘ئێمهلهجددی بوونی كێشهكهی ئیمراڵی تێدهگهین و ئهوهبهحكومهت رادهگهیهنین‘. بهڵام سهرهڕای ئهو بهڵێنهی سی پی تیش دهرگاكانی ئیمراڵی نهكرانهوهو بۆ ناساندنی ‘مافهیاساییهكان‘ی عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد لهلایهن ئهنجومهنی ئهوروپاوهبهدرێژایی چهند مانگێك هیچ شتێك نهكرا.

بانگهوازێك بۆ سی پی تی: ئهركی خۆت جێبهجێ بكه

لهسهر ئهو بنهمایهپارێزهرانی عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد لهكۆتا رۆژهكانی مانگی تهمووزدا سهردانی سی پی تییان كرد و داوایان لهكۆمیتهكهكرد بهپهلهبهرپرسیارێتیهكانی خۆی جێبهجێ بكات. پارێزهران باسیان لهوهشكرد، كهلهشهش مانگی سهرتای ساڵدا قهدهغهی سهر دیدارهكان وهك خۆی بهردهوام بووهو داوایان لهسی پی تی كرد، كهپێویستهههوڵ و جوڵهكانی دهستپێبكات.

ئهمجارهیان لهمانگی ئهیلولدا كۆمهڵهی یاساناسان بۆ ئازادی، كۆمهڵهی مافهكانی مرۆڤ، دامهزراوهی مافهكانی مرۆڤ لهتوركیا، دامهزراوهكانی لێكۆڵینهوهی یاسایی و كۆمهڵایهتی، كۆمهڵهی كۆمهڵگای مهدهنی لهسیستمی جێبهجێكردنی سزا و كۆمهڵهی مافناسانی ههمدهم سهبارهت بهعهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد، عومهر خهیری كۆنار، حیلمی یڵدرم و وهیسی ئاكتاش كهدیدارهكانیان ئاستهنگ كراوهسهردانی سی پی تییان كرد. لهسهردانی ئهو رێكخراوانهی كۆمهڵگهی مهدهنیدا كهلهتوركیا و باكوری كوردستان رێكخراون، راگهیهنرا، كهرێگریكردن لهدیداری پارێزهران لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد، كۆنار، یهڵدرم و ئاكتاش دژی یاسایه‌.

وهڵامهشهرمنانهكانی ئهنجومهنی ئهوروپا بۆ سهندیكای فهرهنسا

جیا لهرای گشتیی دیموكراتیك لهكوردستان و توركیا لهئهوروپاش لهساڵهكهدا چهندین داواكاری ئاراستهی سی پی تی و ئهنجومهنی ئهوروپا كران بۆ ئهوهی كۆتایی بهكردهوهنایاساییهكان لهئیمراڵی بهێنێت. لهسهرتادا یهكێتی سهندیكایی هاوپشتی فهرهنسا بۆ كۆتاییهێنان بهگۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد لهشهشی تشرینی یهكهمدا نامهیهكی بۆ ماریا پیچۆنۆڤیك – بۆریچ سكرتێری گشتیی ئهنجومهنی ئهوروپا نارد.

لهسهرناوی پیچۆنۆڤیك -بۆریچ سكرتێری گشتیی ئهنجومهنی ئهوروپا میریسلاف پاپا یاریدهدهری سكرتێری گشتی دوای مانگێك وهڵامی نامهی سهندیكای فهرهنسای دایهوه. كاربهدهستهكهی ئهنجومهنی ئهوروپا وهڵامی شهرمنانهی بهپرسیارهكان لهبارهی ههلومهرجی ئیمراڵی دایهوهو تیایدا بانگهشهی ئهوهی كرد كه: "وهك ئێوهش دهزانن ههلومهرجی راگرتن لهو گرتووخانهیه، لهنێوان سی پی تی و كاربهدهستانی تورك بهبهردهوامی بابهتی دیالۆگی رێكوپێك و شاراوهیه. ئهنجومهنی ئهوروپا و ئۆرگان و دامهزراوهكانی بهگوێرهی ئهركهكانی خۆیان، بهههستیارهوهمامهڵهدهكهن، بۆ ئهوهی توركیا و دهوڵهتانی ئهندام بهپێی پێودانگهكانی مافهكانی مرۆڤ، دیموكراسی و یاسا ههڵسوكهوت دهكهن یان نا".

ئهنجومهنی ئهوروپا دوای حهوت ساڵ بڕیارهكهی دادگای مافهكانی مرۆڤی ئهوروپای بهبیر خۆی هێنایهوه

دادگای مافهكانی مرۆڤی ئهوروپا لهبڕیارهكهی خۆیدا له18ی ئاداری 2014 پهیوهست بهعهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد بڕیاریدابوو(یهكلاییكردبوهوه)، كهسزای گرتووخانهی ههتاههتایی قورسراو لهدژی قهدهغهی ئهشكهنجهیه، لهو بابهتهشدا پێویستهگۆڕانكاری یاسایی ئهنجام بدرێت. كۆمیتهی وهزیرانی ئهنجومهنی ئهوروپا كهدهبوایهراستهوخۆ دوای ئهو بڕیارهههوڵهكانی دهستپێبكردایهو گوشاری بخستایهسهر توركیا، دوای حهوت ساڵ وهستان دواجار لهكۆبوونهوهی خۆی لهنێوان 30 تشرینی دووهم و دووی كانونی یهكهمدا بابهتهكهی خستهبهرباس و كردیهرۆژهڤی خۆی.

كۆمیتهی وهزیران دوای كۆبوونهوهكهلهسێی كانونی یهكهمدا راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوهو پهیوهست بهسزای زیندانی ههتاههتایی قورسكراو كهبووهبهبابهتێك له‌‌مافی هیوا‘ ی دادگای مافهكانی مرۆڤی ئهوروپا، ئهوهی یهكلاكردهوهكهبۆ جێبهجێكردنی بڕیارهكهتائێستا هیچ ههنگاوێك نهنراوه. كۆمیتهكهداواشی لهدهوڵهتی تورك كرد، بۆ جێبهجێكردنی بڕیارهكهرێوشوێنی یاسایی و پێویست بۆ رێكارهكانی لێكۆڵینهوهلهجێبهجێكردنی بڕیارهكهبگرێتهبهر. كۆمیتهی وهزیران داوای لهتوركیا كرد، كهسود لهنمونهباشهكانی چاكسازی كهلهوڵاتانی دیكهی ئهندام قبوڵكراون وهربگرێت. ههروهها داواشی لهكاربهدهستان له توركیا كرد، كهئهوپهڕی تا ئهیلولی 2022 لهبارهی جێبهجێكردنی رێكارهگشتییهكان زانیاری رابگهیهنن.

كهجهكه: بڕیارهكهدواكهوت، بهڵام بهدواداچوونی بۆ دهكهین

بهمهبهستی كۆتاییهێنان بهگۆشهگیری لهئیمراڵی و مسۆگهركردنی ئازادی فیزیكی عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد، ئهگهر بڕیارێكی وهك پێویستیش نهبێت، بڕیارهكهی ئهنجومهنی ئهوروپا بۆ ئهوهی ببێتهجێی باس و رۆژهڤی ناوهندهنێونهتهوهییهكان بهگرنگ دادهنرێت. كۆنسهی بهڕێوهبهری كهجهكهدوای چهند رۆژ ههڵسهنگاندنێكی بۆ راگهیهنراوهكهی ئهنجومهنی ئهوروپا  كرد و رایگهیاند، "بڕیارهكهئهگهرچی دواكهوتووهو كهمه، بهڵام ئێمهبهدواداچوونی بۆ دهكهین". كهجهكهباسی لهوهشكردووه، كهیهكێك لهبهرپرسیارانی سیستمی گۆشهگیری قورس لهئیمراڵی ئهنجومهنی ئهوروپایهو بۆ ئهوهی بهرخۆدان لهئێستادا بهدواوهگهورهتر بكرێت و بهردهوام بێت ئهم بانگهوازهی ئاراستهی رای گشتیی كورد و جیهان كرد:

"گهرچی بهر لهسێ ساڵ ئهنجومهنی ئهوروپا لهرێگهی سی پی تییهوهبهتوركیای راگهیاند، كهسزای زیندانی ههتاههتایی لهدژی یاساكانی ئهوروپایه، لهئێستادا سهر لهنوێ (بابهتهكهی) خستوهتهرۆژهڤی خۆیهوهو بڕیارێكی دهركردووهكهكاریگهرییهكهی وهك پێویست نییه. سهرباری ئهوهی گۆشهگیری قورسكراو لهئیمراڵی وهك بهشێك لهسزای زیندانی ههتاههتایی قورسكرا جێبهجێ دهكرێت، لهو بابهتهدا ههڵوێستێكی شوێندانهر نیشان نهدراوه. لهبهر ئهوهش ئهو بڕیارهی دراوهبهپلهی یهكهم لهلای گهلی كورد و لهلایهن دۆستانی كورد، هێزهدیموكراسیهكان و دامهزراوهیاساییهكانهوهبهبڕیارێكی وهك پێویست دانانرێت. بهڵام ئهگهر وهك پێویستیش نهبێت پێویستهكۆمیتهی وهزیران بهدواداچون بۆ بڕیارهكهی خۆی بكات و بۆ نههێشتنی سزای زیندانی ههتاههتایی، ئهرك و بهرپرسیارێتی خۆی جێبهجێ بكات.

بڕیاری كۆمیتهی وهزیران درهنگوهختیش بێت، بۆ ههڵگرتنی سزای زیندانی ههتاههتایی ههنگاوێكهوهو پهیڕهوكردنی گۆشهگیری قورستر دهكات. تێكۆشانی گهلی كورد كهسایهتی فاشیستی و دژهدیموكراسی دهوڵهتی تورك هێندهلهقاودهدات كهدهمامكهكانی شهڕی تایبهتی سهر روخساری رژێمی فاشیت یهك لهدوای یهك دابماڵرێن. تێكۆشانی ئازادیمان ههم لهناوخۆ دهوڵهتی تورك لاواز و بێ ئابڕو دهكات ههم لهدهرهوهبێ ئابڕووی دهكات، تهنگیپێههڵدهچنێت و كۆتاییپێدههێنێت.

تێكۆشان لهدژی گۆشهگیری و تێكۆشان لهپێناو مسۆگهركردنی ئازادی فیزیكی رێبهر ئاپۆ لهساڵی 2021دا گهیشتهئاستێكی زۆر گرنگ. ئازادی فیزیكی رێبهر ئاپۆ بووهرۆژڤ و پرسێكی گهرمی هێزهدیموكراسیهكانی جیهان. ئهو تێكۆشانهی بۆ ئازادی فیزیكی رێبهر ئاپۆ بهڕێوهدهچێت، كاتێك لهگهڵ بڕیاری كۆمیتهی وهزیرانی ئهوروپا ههڵدهسهنگێنرێت، ئهو كاتهدهردهكهوێت كه24ههمین ساڵهی گهلهكۆمهكهلهرووی ئازادی رێبهر ئاپۆوهئهنجامی گرنگی بهدواوهدهبێت، ئهوهئازادی رێبهر ئاپۆ دهكاتهراستیهكی رۆژانه. خۆی لهخۆیدا گهلهكهمان و دۆستانی كوردان و هێزهدیموكراسیهكانی جیهانیش دهیانهوێت ئیتر لهگهڵ رێبهرایهتی كۆببنهوه، دهڵێن، كهئیتر كاتی ئازادی هاتووه‌."

كهجهكهلهپێناو كۆتاییهێنان بهسیستمی گۆشهگیری و ئهشكهنجهی ئیمراڵی بانگهوازێكی بهو جۆرهی كرد. كردهوهنایاساییهكان لهئیمراڵی نهتهنیا لهرۆژهڤی ئهنجومهنی ئهوروپادا بوو، (بهڵكو) لهساڵی 2021 دا لهرۆژهڤی زۆر وڵاتی رۆژئاواییدا بوو. لهژێر گوشاری رای گشتیی ناوخۆیی بهتایبهتیش گوشاری پارتهچهپگر، سۆسیال دیموكراتهكان ههندێك حكومهتی رۆژئاوایی پهیوهست بهگۆشهگیری لهئیمراڵی لهساڵی 2021 دا ئهو ههڵوێستانهیان خستهڕوو:

بهریتانیا وهڵامهكهی بۆ سی پی تی‘ بهجێهێشت

لۆید راسێل مۆیل ئهندامی پهرلهمانی بهریتانیا لهمانگی كانونی دووهمدا پڕۆژهیهكی پێشكهشی وێندی مۆرتۆن وهزیری دهرهوهی بهریتانیا كرد. لهپڕۆژهكهدا لهوهزیر پرسرابوو كهپهیوهست بهدهستنیشانكردنی گۆشهگیری لهئیمراڵی لهلایهن سی پی تییهوهئهوان چی دهكهن. پهرلهمانتارهبهریتانیاكهلهوهزیری پرسیبوو بهچ شێوهیهك پشتگیری دهداتهئهو دهستنیشانكردنهی سی پی تی كهگۆشهگیری لهئیمراڵی وهك ئاستێك كهمایهی قبوڵكردن نییهپێناسهكردبوو. وهزیری دهرهوهوهڵامی پرۆژهكهی ئهو پهرلهمانتارهبهریتانییهی دابوهوه‌.

وێندی مۆرتۆن وهزیری بهریتانی بانگهشهی ئهوهی كردبوو كهچاوهڕوانیهكانیان (لهبارهی) مافهكانی مرۆڤ لهتوركیا ئاشكرایه‘ و بانگهشهی ئهوهشی كردبوو كهلهبابهتی مافی پارێزگاری و مافهكانی وهرگرتنی چارهسهری پزیشكی كهپێوهری مافهكانی مرۆڤی نێونهتهوهیین، ئهوان پشتگیری له‌‌كاربهدهستانی تورك‘ دهكهن. وهزیر سهرنجی بۆ سهر وهڵامهكهی توركیا لهساڵی 2019 بۆ راپۆرتهكهی سی پی تی راكێشا كهتێیدا بانگهشهی ئهوهكرابوو هیچ نهرمییهك بهرامبهر بهئهشكهنجهنانوێنن و هاوكاری سی پی تی دهكهن‘ وهزیر لهوهڵامهكهیدا باسی لهوهكردبوو كهئهوان به‌‌خۆشحاڵییهوهپێشوازی لهوهڵامهكهی توركیا دهكهن‘ و بۆ ئهوهی بهگوێرهی پهیمانهكانی ئهنجومهنی ئهوروپا ههڵسوكهوت بكات لهسهر ئاستی وهزارهكهئهو پشتگیرییه‘  بۆ توركیا بهردهوام دهبێت.  لهوهڵامهكهدا ئهوهش راگهیهنراوهكهئهو پشتگیریهبۆ چاكسازی فراوانتری مافهكانی مرۆڤ متمانهبهخش دهبێت. بهڵام ئهوهی سهرنجڕاكێشهكهسهرباری ئهو بهڵێنهی حكومهتی بهریتانیاش، بهدرێژایی ساڵ بههیچ جۆرێك گوشار یان بانگهواز لهدهسهڵاتداری ئاكهپهمهههپهنهكراوه‌.

پارتی دهسهڵاتداری ئێس ئێن پی: گۆشهگیری مایهی قبوڵكرد نییه

بهپێچهوانهوهی بهڕێوهبهرایهتی لهندهن، پارتی نهتهوهیی سكۆتلهندا (ئێس ئێن پی) كهلهسكۆتلهندا دهسهڵاتداره، پهیوهست بهگۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد راگهیهنراوێكی بهرجستهو بهرچاویدا. ئێس ئێن پی داوای كرد كهكۆتایی بهگۆشهگیری لهئیمراڵی بهێنرێت و سهرلهنوێ دیدارهكان لهپێناو ئاشتی دهستپێبكهنهوه. لهراگهیهنراوهكهدا داوا لهوهزارهتی دهرهوهی بهریتانیاش كراوهكهبهپهلهداوا لهحكومهتی تورك بكات كهكۆتایی بهگۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد بهێنێت. لهراگهیهنراوهكهدا ئهو بانگهوازهكراوه: "هێشتنهوهی ئۆجالان بۆ ماوهی 20 ساڵ بهشێوهیهكی گۆشهگیركراو ههم لهدژی یاسا نهتهوهییهكانی توركیایهو ههم بهگوێرهی پهیماننامهنێونهتهوهییهكان كهتوركیاش واژۆی لهسهر كردوون، سزایهكهلهدهرهوهی مرۆڤایهتی".

نهرویج: ئێمهلهپێناو ههڵگرتنی گۆشهگیریدا تێدهكۆشین

لهنهرویج فرێدی ئاندرێ ئۆڤستیگارد پهرلهمانتاری پارتی چهپی سۆسیالیست سهبارهت بهگۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد و بهندكراوانی دیكهی دورگهی ئیمراڵی له18ی كانونی یهكهمی 2020 دا بهپڕۆژهپرسیارێك بابهتهكهی لهپهرلهمان كردبوهرۆژهڤ. بۆ كۆتاییهاتنی گۆشهگیری لهئیمراڵی و مسۆگهركردنی مافهكانی بهندكراوان پهرلهمانتارهكهداوای لهئینێ ئێریكسۆن سۆریدی وهزیری دهرهوهی نهرویج كردبوو ههوڵهكانی بخاتهگهڕ. وهڵامی پڕۆژهپرسیارهكهی ئهو پهرلهمانتارهلهرۆژانی سهرهتای ساڵی 2021دا درایهوه‌.

وهزیر سۆریدی بهبیری هێنابوهوهكهبۆ ئهوهی توركیا بهرێزدارییهوهمامهڵهلهگهڵ مافهدیموكراتیكهبنچینهییهكان و پێوهرهكانی دهوڵهتی یاسا بكات، ئهو بابهتهی لهتشرینی دووهمی 2019دا لهدیدارهكهی لهگهڵ وهزیری دهرهوهی تورك خستبوهبهرباس و رهخنهی لهرێگریكردن لهدیدار و چاوپێكهوتنی بهندكراوان لهگهڵ پارێزهران و بنهماڵهكانیان، كهموكوڕییهكانی پهیوهندی نێوان بهندكراوان و سنورداركردنی چوونهدهرهوهی بهندكراوان گرتووه. وهزیر سۆریدی ئهوهشی خستهڕوو، كهپاراستنی مافهكانی عهبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكهبۆ حكومهتهكهیان گرنگهو وتی، "نهرویج لهبارهی پێشێلكارییهكانی مافهكانی مرۆڤ بهردهوام دهبێت لهپرسیار (و بهدواداچوون)هكانی".

نهمسا: با راپۆرتهكانی سی پی تی سهبارهت بهتوركیا بڵاوبكرێنهوه

گۆشهگیری توندكراو لهئیمراڵی، لهرێگهی پهرلهمانتارانی پارتی سۆسیال دیموكرات (ئێس پی ئۆ)وهلهنهمسا كهوتهبهرباس. پرۆژهپرسیارێكی پهرلهمانتاران لهسهر ئهو بابهته، لهمانگی نیساندا لهسهر ناوی حكومهتی ڤییهننا وهڵامی خۆی لهئالكساندر شالنبێرگ وهزیری كاروباری ئهوروپا وهرگرت. لهوهڵامهكهدا راگهیهنرابوو كهنهمسا نیگهرانهلهپێشێلكارییهكانی مافهكانی مرۆڤ لهتوركیا و بهو هۆیهوهئهوروپا لهساڵی 2016هوهههڵوێستی نیشانداوه، كهدانوستانهكانی ئهندامبوونی توركیا رابگیرێن.

شالنبرگ ئاماژهی بهراپۆرتهكهی سی پی تی كرد، كهلهمانگی ئابدا بڵاوكرایهوهو وێڕای گرتووخانهی ئیمراڵی چاودێرییهكانی لهچهندین گرتووخانهخستهڕوو و باسی لهوهكرد، كهئهوان داوایان لهئهنجومهنی وهزیرانی ئهنجومهنی ئهوروپا كردووه، كهلهساڵی 2016 بهدواوهراپۆرتهكانی سی پی تی لهبارهی توركیا سهرجهمیان بڵاوبكرێنهوه. وهزیر شالنبێرگ وتهی ‘ ئێمهبهگومانین‘ی بهبیر هێنایهوه،  كهلهراپۆرتهكهی سی پی تی لهبارهی گۆشهگیری سهر عهبدوڵا ئۆجالان بڵاویكردبوهوه‌.

ژ.ت