ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە هێلسینکی پیرۆزکرا

کوردانی فینلەندا، بەبۆنەی هەڵمەتی ژیانەوەی گەلی کورد ١٥ ی ئاب، ئاهەنگێکیان سازکرد.

ئاهەنگەکە لە کۆمەڵەی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. سینڤیزیۆنێک لە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب و دەسپێکی شەڕی چەکداری لە دژی داگیرکردنی کوردستان پیشاندرا، پاشان باس لە واتای ڕۆژەکە کرا. ئاهەنگەکە بە سترانی شۆڕشگێڕی و هەڵپەڕکێ تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

پاشان شیرینی و خواردن خورا، ئاهەنگەکە بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ درێژەی کێشا.