ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هێلسینکی پیرۆزکرا

کوردانی دانیشتووی فینلاند لە شاری هێلسنکی بە مەراسیمێک ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند ئاهەنگ و چالاکیی پیرۆزکردنیان بەڕێوەبرد.

ئاهەنگەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد  (NCDK)ەوە ڕێکخرابوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. بە بەشداری جەماوەریی کوردان بە جۆش و  پەرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. پاشان لێدوان و پەیامەکان خوێندرانەوە.

دوای خوێندنەوەی پەیام و لێدوان، ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و گۆڤەند بەردەوام بوو.

ژ.ت