شاندی مافناسانی نێونەتەوەیی سەردانی ئێشکگری دادپەروەری و دەبەپەیان کرد

شاندی مافناسانی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری کە سەردانەکانی لە ئامەد بەردەوامە، چووە سەردانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەبەپە.

شاندی مافناسانی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری کە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە ئامەد بەردەوامە لە سەردانەکانی. شاندەکە چوونە سەردانی ئۆهەدە و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، پاشان چوونە سەردانی ئێشکگری دادپەروەری لە بینای دەم پارتی ناوچەی ڕێزان کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە.

دایکانی لە ئێشکگری دادپەروەری پێشوازیان لە شاندەکە کرد و ڕایانگەیاند ئەوان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکەیان دەست پێ کردووە و گوتیان: "ئەگەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت فشارەکانی سەر گەلی کورد کۆتایی نایەت".

هەروەها دایکانی ناڕەزایەتیان بەرامبەر سی پی تی دەربڕی کە هاتۆتە تورکیا و نەچۆتە سەردانی ئیمراڵی، گوتیان پێویستە مافناسانی نێونەتەوەیی لای خۆیانەوە سی پی تی شەرمەزار بکەن.

پاشان شاندەکە لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ناوەندی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لەگەڵ هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر و وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەبەپە بێریڤان باخچەچی و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەبەپە نارین گەزگۆر و گوڵان چاگین کالەلی و محەمەد ئۆنەر کۆبوونەوە.

کەسکین بایندەر بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و ڕایگەیاند لە ٢٠١٦ ـەوە قەیومەکان دانراون، دەوڵەت لە پرسی کورددا پێداگرە لەسەر شەڕ و گوتی: "بۆیە هیچ زانیارییەک لەبارەی بەڕێز ئۆجالانەوە نییە. ٣ ساڵە لە گۆشەگیریدایە. ناوەندی هەموو کێشەکان ئیمراڵییە".

پاشان ئەندامانی شاندەکە ڕایانگەیاند کە سیاسەت لە تورکیا لەژێر فشاردایە و داوایان کرد پرسی کورد چارەسەر بکرێت.

سەردانی ئەمڕۆی شاندەکە کۆتایی هات.