شاندی مەسەدە لەگەڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، شاندی مەسەدە لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەى ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەردا هاتووە، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سوریا و هەروەها لێکدانەوە بۆ پێشنیازەکانی چارەسەری کراون.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و مۆدێلە بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکەکەی کرا و باسیش لە گەمارۆی سەر باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا کرا.

شاندەکە لەبارەی تێکۆشان لە دژی داعش زانیاریی وردیان بە ماکرۆن دا و باسیان لەوە کرد، داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

ژ.ت