شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە
ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی پڕۆسەی یاسایی داوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داد دا دەکەن.
ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی پڕۆسەی یاسایی داوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داد دا دەکەن.
شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دوای ١٣ ساڵ لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغاندا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی میت ئیبراهیم کالن و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاپەکە ئەفکان ئالاش بەشداربوون.
کۆبوونەوە مێژوویەکە کە لە شاندی دەم پارتی هەریەک لە پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەری تێدابوو، نزیکەی کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی خایەند. دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا ئاماژەیان بە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە کرد.
پەروین بوڵدان لە بەشدارییەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا پەیوەست بە پرۆسەکە ڕایگەیاند، لە دوای کۆبوونەوەکە هەنگاوەکانی پرۆسەکە خێراتر دەبێت. بوڵدان جەختی لەوەشکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان بەردەوام دەبن.
پەروین بوڵدان لە درێژەی قسەکانییدا جەختی لەوەکردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی دەرنجامەکانی کۆبوونەوەکەی ١٠ی نیسان بە ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیەنن، سەردانی ئیمراڵی دەکەن.
پەروین بوڵدان هەروەها ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بگۆڕێت بۆ زەمینەیەکی یاسایی ئەوا هەفتەی داهاتوو داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری داد دەکەن.
پەروین بوڵدان گوتی: "بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و بە تایبەت پەیوەیست بە "مافی هیوا" دەبێت هەنگاوی یاسایی بنرێت. تاوەکو پەرلەمان بەرپرسیارێتی نەگرێتە ئەستۆ، کێشەکانی پێش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. ویستامە لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری داد دەربارەی هەنگاوی یاساییەکانی پرۆسەکە کۆبوونەوە بکەین. ئامانجی کۆبوونەوەکەمان قسەکردن و هەڵسەنگاندنە لەڕووی ئەوەی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە پێویستی بە گۆڕینی چ یاسایەک هەیە و پێویستی بە چ یاسایەک دەکات. هەروەها قسەکردن دەبێت لەسەر ئەوەی پێویست بە چ هەنگاوێک دەکات، بۆچوونەکان بگۆڕدرێنەوە. بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایانە درێژە بە کۆبوونەوەکانمان دەدەین."