شەهید بروسک لە پاریس یادکرایەوە

بروسک تیمۆقی لە ساڵی ٢٠١٧ چالاکییەکی فیداکاری دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا و شەهیدبوو، لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێل لە پاریس یادکرایەوە.

بۆ یادکردنەوەی شەهید بروسک تیمۆقی (حوسەین دەگیرمەنجی) کە ٢٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ چالاکییەکی فیداکاری دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا و شەهیدبوو، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لە کۆمەڵەی گەلی کوردی ڤیلیریس لا بێل ئەنجامدرا، هەر لەوێدا شەهیدان ئەردال و زیلان کە لە ئەنجامی چالاکییەکی فیداکاری لە ئەنقەرە شەهیدبوون، یادکرانەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

هۆڵی یادەکە بە وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا، بەڵگەفیلمێک دەربارەی ژیانی شەهید بروسک تیمۆقی پیشاندرا.