شەهید ئاڤێستا تێکۆشین لە تۆرینۆ یادکرایەوە

لە شاری تۆرینۆ، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، مەراسیمێک بۆ شەهید ئاڤێستا تێکۆشین بەڕێوەچوو کە لە مانگی حوزەیران شەهید بوو. نوسەر لاورا شرادەر، بۆ یادکردنەوەی شەهید، هەڵبەستێکی ئەحمەد هەردی خوێندەوە.

ئاڤێستا تێکۆشین (مزگین ئاشکارا) لە مانگی حوزەیران لە جودی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، یادکرایەوە.  

بنەماڵەی شەهید و کوردستانیان و دۆستی کوردان، ئامادەی مەراسیمەکە بوون. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوە کرا، ئاڤێستا تێکۆشین لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بە هاریکاری پەدەکە شەهید بووە، ئاماژە بەوە کرا، دەبێت مرۆڤ بەتوندی دژی ئەم هێرشانە بوەستێتەوە بە کە ئامانجەکەی داگیرکاری و لەناوبردنە. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە کرا بە گۆشەگیری و گوترا: "دەبێت ئێمە دژی ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ بوەستینەوە و گۆشەگیری ڕابگرین".

لە مەراسیمەکەدا، نوسەری ئیتاڵی لاورا شرادەر، بۆ یادکردنەوەی شەهید ئاڤێستا تێکۆشین، هەڵبەستێکی شاعیری کورد، ئەحمەد هەردی خوێندەوە.