شەهیدانی هەڵەبجە لە سیدنی یادکرانەوە
شەهیدانی هەڵەبجە لە سیدنی بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
شەهیدانی هەڵەبجە لە سیدنی بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری سیدنی ئوسترالیا بۆ ٣٦ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە مەراسیمێک بەڕێوەچوو. یادەکە لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی دەکتەم تەیمور تەتوان لە چالاکییەکەدا گوتی: "ئەوانەی پشتگیری سەدامیان کرد بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە و دەیان هەزار کوردیان بە کیمیایی کوشت، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە پشتگیریکردنی ڕژێمی ئەردۆگان تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و چەکی کیمایی بەکاردەهێنن، دەبنە هاوبەشی تاوان. گەل بۆ ئەوەی هەڵەبجەیەکی تر ئەزموون نەکات، پێویستە زیاتر لە هەموو کات لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە کۆبێتەوە".
لە چالاکییەکەدا شیعری شێرکۆ بێکەس دەربارەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە خوێنرایەوە، پاشان کورتەفیلمێک دەربارەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە پیشاندرا.