شەهیدێکی مەتینا لە گراز بە بیرهێنرایەوە
لە شاری گرازی نەمسا بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدی مەتینا کاراسۆنگور کانیڕەش مەراسیمی پرسە و یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە شاری گرازی نەمسا بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدی مەتینا کاراسۆنگور کانیڕەش مەراسیمی پرسە و یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە شاری گراز مەراسیمی یادکردنەوە بۆ کاراسونگور کانیڕەش (زوبەیر تەیمورئۆغڵو) کە لە ٢ی شوباتدا لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوو بەڕێوەچوو.
مەراسیمی پرسە و یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵاتی دیموکراتیکی کوردان لە گرازی نەمسا سازکرا و ژمارەیەکی زۆر تیایدا ئامادەبوون. لە پرسەکەدا بنەماڵەی کاراسونگور کانیڕەش پێشوازییان لە بەشداربووان کرد.
لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان وتە پێشکەش کرا و تیایدا باس لەوەکرا کە ئامانجی کاراسونگور بەدیدەهێنن و بۆ ئەوەش بە بڕیاردارییەوە تێدەکۆشن. بنەماڵەی کاراسونگوریش سپاسی ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان لە پرسەکەدا کردووە و رایانگەیاند، "شەهید شکۆی ئەوانە".
یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب