بە دیمەن

شەهیدانی ئازادیی کوردستان لە مارسیلیا یادکرانەوە

لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان، چالاکییەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدان ئەنجامدرا.

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم

لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان، بۆ شەهید هۆگر بۆتان و ڕۆستەم سەرحەد و ئاندۆک توڵهەڵدان و لە کەسێتی فەرماندە بێریتاندا، مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا. لە گۆڕەپانی یادەکەدا وێنەی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا.

یادەکە بە ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. خوێندنەوە شیعری شیعرەکان لە نووسینی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.

لەسەر ناوی کۆماو، جاهیدە گۆی قسەی کرد و لە کەسێتی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.

سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.