شێخی عەشیرەتێک: تورکیا لە رێگەی گرتنەوەی ئاوەوە عێراق دەکاتە ئامانج
شێخ سەدام زامل، سەرۆکی عەشیرەتێکی عێراقە و دەڵێت: " بەپێی پێوەرە نێونەتەوەییەکان بەکارهێنانی ئاو بۆ داژیەتی و فشار خستنەسەر دەوڵەتێک تاوانە".
شێخ سەدام زامل، سەرۆکی عەشیرەتێکی عێراقە و دەڵێت: " بەپێی پێوەرە نێونەتەوەییەکان بەکارهێنانی ئاو بۆ داژیەتی و فشار خستنەسەر دەوڵەتێک تاوانە".
شێخ سەدام زامل عەتوانی، کە یەکێکە لە شێخ عەشیرەتەکانی عێراق و لەهەمان کاتدا شارەزایە لە بوارەکانی (ئاو و وشکەساڵی و کارەساتە سروشتییەکان)، سەبارەت بە کردنەئامانجی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، وەک تورکیا لەڕیگەی بەکارهێنانی ئاو وەکو چەک و کارتی فشار و کاریگەری بێ ئاوی لەسەر داهاتووی ژینگەی عێراق و سامانەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) دوا.
بەهۆی کەمئاوی لە عێراق کارەساتی ژینگەیی ڕوودەدات
شێخ سەدام زامل عەتوانی، سەبارەت بە دۆخی کەمئاوی و ژینگەی عێڕاق ئاشکرای کرد: "لە دۆخی هەنووکەییداعێراق بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت و ئەم کەمئاوییەش کە عێراقی کردۆتە ئامانج، لەڕاستیدا کارەساتێکی ژینگەیی گەورەی لێدەکەوێتەوە، کە کاریگەری لەسەر نەوەکانی ئێستا، داهاتوو و تەواوی گەلانی عێراق دەبێت لە چوارچێوەی ئەو ناوچە جوگرافییەدا هەڵکەوتوون وشکەساڵی بە چڕییەکی زۆرەوە ڕوودەدات، هەروەها بەهۆی کەمئاوییەوە، کێشەیەکی گەورەی پیسبوونی ژینگەیی لە عێراقدا هەیە".
کەمی ئاو بۆتە هۆکاری لەناوچوونی بەکۆمەڵی ئاژەڵان
شێخ سەدام زامل، کە لەو بوارەدا شارەزایە، تیشکی خستەسەر لێکەوتەکانی کەمبوونەوەی ئاو بەهۆی گرتنەوە و بڕینی سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن دەوڵەتانی دراوسێوە و وتی: "ئەم بێ ئاوییە بەڕاستی ژیان دەوەستێنێت و دەبێتە هۆی شەرمەزارییەکی گەورە و کارەساتێکی گەورە دروست دەکات بە نەبووژاندنەوەی کشتوکاڵ و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، هەروەها لەناوچوونی بەکۆمەڵی ئاژەڵداری بەگشتی و بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوری عێراق هەیە، جگەلەوەش کەمبوونەوەیەکی زۆر لە ئاودا هەیە ئەمەش بۆتە بەهۆی بە بیابانبوون و و ناتوانرێت کشتوکاڵ ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوری عێراقدا".
بەپی پێوەرە نێونەتەوەییەکان بەکارهێنانی ئاو بۆ داژیەتی کردن تاوانە
شێخ سەدام لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی: "ئەمڕۆ عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوه بە ئاو دەکرێته ئامانج و وڵاتانی دراوسێش پێویسته به چاوێکی گەوره له عێراق بڕوانن، چونکە عێراق وڵاتی شارستانییەت و مێژووە، هەڕوەها پێوەڕی نێونەتەوەیی هەیه که دژایەتی کردن بە گرتنەوەی ئاو قەدەغە دەکات و به تاوانی دەزانێت، ئاویش بۆ هەموو وڵاتێک گرنگە، وەکو خودا دەفەرموێت 'هەموو شتێکمان لەئاوەوە زیندووکردووە' ".
تورکیا دەیەوێت ئاو بەرامبەر نەوت لەدژی عێراق بەکاربهێنێت
ئەو سەرۆکی عەشیرەتە، ئەجیندای تورکیای لە بڕینی ئاوی عێڕاق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "لەلایەن تورکیاوە فشارخستنێکی ئاو هەیە بۆسەر عێراق کە لە بەرامبەر نەوتدا ئاو نەگرێتەوە و ئەمەش بە شێوەیەکی یەکجارەکی ڕەتدەکەینەوە، چونکە ئاو لەلایەن پەروەردگارەوە دروست بووە و لە باری پەروەردگارەوە دابەزیوە، بۆیە ئاو بەموڵکی کەس نازانرێت و موڵکی تەواوی مرۆڤایەتییە".
گرتنەوەی ئاو و تینووکردنی مرۆڤەکان دەچێتە خانەی جینۆساید کردنەوە
لە کۆتایدا شێخ سەدام زامل عەتوانی، لەبارەی پێوەرە نێونەتەوەییەکان لەسەر پێشێلکردنی مافی ئاوی وڵاتان، وتی: "پرسی ئاو لایەنێکی گەورەی مرۆڤایەتییە، کاتێک مرۆڤ تینوو بێت و زەوی تینوو بێت، ئەوە دەبێتە جینۆساید و تەواوی یاسا نێونەتەوەییەکان و پێوەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئامانجە دیاریکراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، لە بەئامانجگرتنی ئاوی وڵاتی دراوسی و ئێدانەی هەر پێشێلکردنێکی لەو جۆرە دەکات".
ژ.ن