شۆڕشی ١٩ی تەممووز لە ستهۆکهۆڵم پیرۆز کرا

بۆ پیرۆزبایی ٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید چالاکییەک رێکخرا.

لە پارکی رۆلامسۆسپارکێن لە ستۆکهۆلم بە بۆنەى ٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەممووز ئاهەنگێکی پیرۆزبای بەڕێوەچوو.

مەراسیمی پیرۆزبایی بە کۆبوونەوەى کوردستانیان و بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

دوای رێزگرتنەکە پەیامی رێکخراوەکان و کەسایەتییەکان پێشکەشکرا. دوای ئەوەش هونەرمەندانی تەڤ – چاند لە سوید چوونە سەر تەختە و بە بەرهەمە هونەرییەکانیان ئاهەنگەکەیان گەش کرد.

لە ئاهەنگەکەدا بە تایبەتی سڵاو لە بەرخودانی گەریلا و رۆژئاوا کرا. هەروەها دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "سڵاو لە شۆڕشی رۆژئاوا" وترانەوە.

ژ.ت