سەندیکای پشتیوانی نێونەتەوەیی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
سەندیکای پشتیوانی نێونەتەوەیی لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڤالێنسیای ئیسپانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بانگەوازێکی ئاراستەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد.
سەندیکای پشتیوانی نێونەتەوەیی لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڤالێنسیای ئیسپانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بانگەوازێکی ئاراستەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد.
ئەو هەڵمەتەی بە داواکاری ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە رێگەی سیاسیەوە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دەستیپێکرابوو، بە پشتیوانی زۆر لایەن بەردەوامە.
سەندیکای پستیوانی نێونەتەوەیی کە ئێستا لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڤالێنسیای ئیسپانیا بە شێوەیەکی کارا خەبات دەکات، لە چواچێوەی چالاکییەکاندا بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگیەندراوەکەدا هاتووە کە بەشدارییان لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کردووە و راشیگەیاندووە: "ئەوان وەک رێکخراوی پشتیوانی نێونەتەوەیی ڤالێنسیا بەشداربوونیان لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' رادەگەیەنن، لە تیایدا چالاکوانان، هونەرمەندان، رۆشنبیران، نوێنەرانی هەڵبژێردراو، بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، سەندیکا، پارتە سیاسیەکان و ملیۆنان کورد لە سەرتاسەری جیهان کۆدەکاتەوە".
سەندیکاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە گۆشەگیری لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نەهاتووە و رایگەیاندووە کە ماوەی سێ ساڵ و نیوە ئۆجالان لەلایەن دەسەڵاتداری تورکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ناو گۆشەگیرییەکی رەهادایە. سەندیکاکە باسی لەوەشکردووە، "لە لایەکی دیکەوە ئامانجی هەڵمەتەکە کە دەستیپێکراوە، ئەوەیە کە پرسی کورد لە تورکیا بە رێگەی دادپەروەرانە و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و رێبەری کوردان کە لە زینداندایە لە پرۆسەی چارەسەریدا بەشداری پێبکرێت".
سەندیکای پشتیوانی نێونەتەوەیی، باسی لەوەکرد کە ئەوان پشتیوانی لە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە دەکەن و باسیان لەوەکرد کە پاڵپشتی تێکۆشانی گەل و رێکخراوەکانی کورد دەبن.
سەندیکاکە بانگەوازی ئاراستەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد و رایەگیاند، "ئێمە وەک سەندیکای پشتیوانی نێونەتەوەیی، پشتیوانی لە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە دەکەین و رایدەگەیەنین کە ئێمە شان بە شانی تێکۆشانی گەل و رێکخراوەکانی کوردستان وەستاوین. داوا لە رێکخراوەکانی ڤالێنسیا، ئیسپانیا و ئەوروپا دەکەین لە پێناو وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە لە دژی کوردستان، ئازادیی ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی سیاسیەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ".