: SPDپێویستە سیاسەتمەدارانی هەدەپە ئازاد بکرێن

سۆسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا کە بەشدارن لە حکومەتدا، داوایان کرد سیاسەتمەدارانی هەدەپە کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.

ناڕەزایی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا و پارتە سیاسیەکان لەدژی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەر و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەردەوامە.

پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا کە بەشدارە لە حکومەتی فیدڕالی ئەڵمانیا ناڕەزایی دەربڕی. لەسەر ناوی پارتەکە دیتمار نیتان پەرلەمانتاری فیدڕاڵ قسەی کرد و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی هەدەپەی شەرمەزار کرد.

پەرلەمانتاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە وەک پارچەیەک لە فشاری بەرانبەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەستگیرکراون. و وتی،" پێویستە دەستگیرکردن و گرتن بەم شێوەیە لە تورکیا کۆتایی بێت."

هەروەها داوای کرد ئەندامانی هەدەپە ئازاد بکرێن و وەبیریهێنایەوە کە بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە قۆناغی شەڕی کۆبانێدا هەدەپە چەندین جار سەردانی ئەوروپای کردووە و داوای کردبوو، کۆمسیۆنێکی لێکۆلینەوە پێکبهێنرێت، بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە.

ز.ش