سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ ئەردۆگان کۆبووەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سەردانی تورکیای کردووە و لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوە هاکان فیدانیش بەشداری کۆبوونەوەکە بووە.

سەرۆککۆماری تورک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس گوتی: " سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆشکی وەحدەدین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی کۆبووەتەوە".

وردەکاری زیاتر دەربارەی کۆبوونەوەکە نەدراوە. لەکاتێکدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا زیاتر بووە و شەڕی ئیسرائیل لە غەزە و لوبنان بەردەوامە، ئەم کۆبوونەوە ئەنجامدرا.