سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەسەنیۆرتی ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەسەنیۆرتی ئیستەنبوڵ ئەحمەد ئۆزەر و دەستگیریان کرد.

سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەسەنیۆرتی ئیستەنبوڵ ئەحمەد ئۆزەر کە سەر بە جەهەپەیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا.

پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانی ئەسەنیۆریشیدا. تائێستا هۆکاری لێپرسینەوە ودەستگیرکردنی ئەو سەرۆکشارەوانیەی سەر بە جەهەپە نەزانراوە.