ستەمێکی نوێ لەهاتای: دەستبەسەرداگرتن
لە گەڕەکی چەکمەجەی سەر بەشارۆچکەی دەفنی هاتای،ئەمساڵ ئاتاکان، یەکێک لەو خاوەن زەوییانەیە کۆنتێنەرەکانی تێدا دروستکراوە ڕایگەیاند کە هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان.
لە گەڕەکی چەکمەجەی سەر بەشارۆچکەی دەفنی هاتای،ئەمساڵ ئاتاکان، یەکێک لەو خاوەن زەوییانەیە کۆنتێنەرەکانی تێدا دروستکراوە ڕایگەیاند کە هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان.
لە ١٤ی تەشرینی یەکەمدا پۆلیس دەستی بەسەر کۆنتێنەرەکانی گەڕەکی چەکمەجەی شارۆچکەی دفنێی هاتای گرتووە. لە ئەنجامی هەڵمەتەدا ئەندامانی IHDو ئەیتم سەنە و ٥ کەسی تریان دەستبەسەر کرد و داوایان لە قوربانیانی بوومەلەرزەکە کردووە دەستبەجێ شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
یەکێک لەو خاوەن زەوییانە ئەمسال ئەتاکانە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی تێدا دروستکراوە. ئەمسال ئاتاکان دایکی ئەحمەد ئەتاکانە کە لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە کاتی چالاکیی بەرخۆدانی پارکی گەزی لە هاتای لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. قوربانیی بوومەلەرزەکە، ئەتاکان، یەکێکە لەو کەسانەیە کە بەبێ ئاگاداری ئەو دەستیان بەسەر زەوییەکانیاندا گرتووە، بەرامبەر بە بڕیارەکە کاردانەوەی نیشاندا و دەڵێت:"لەگەڵ هێرشی پۆلیسدا زانیمان کە زەوییەکەمان دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاتاکان لە 14ی تەشرینی یەکەمەوە چی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە بە ئاژانسی (ANF)ی ڕاگەیاندووە، ئەمسال ئەتاکان ئاماژەی بەوەداوە، لە 14ی تەشرینی یەکەمدا پۆلیس شوێنی کۆنتێنەرەکان کە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە تێیدا دەژین داخستووە، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی داوە و ڕایگەیاند کە لەو ڕۆژەوە هیچ زانیارییەکیان بە خاوەن زەویەکان نەداوە. هەروەهابە قوربانیانی بوومەلەرزەکەش وتراوە ناوچەکە بەجێبهێڵن.
بەپێت زانیاریەکانی ئەتاکان، ئافاد و پۆلیس لە سەرەتای بەیانیدا بەپەلە چوونەتە ناوچەکە و بە دانیشتوانی نێو کۆنتێنەرەکانیان وتووە؛ "لێرە بڕۆن". ئەوانەی هەڵوێستان نواندووە دەستبەسەر کران. ئەوان بەبێ ئاگاداری ئێمە بڕیارێکی لەو شێوەیەیان دا و داوایان لە خەڵک کردووە بە زووترین کات شوێنەکان چۆڵ بکەن. ئەم خەڵکە بۆ کوێ بچن؟ ٨ مانگە لێرە خۆڕاگری دەکەین. ئەو کەسانەن کە لێرە دەژین خاوەن زەوییەکانن. قوربانی بوومەلەرزەکەن. بێ ئەوەی شوێنێکیان بۆ دابین بکەن دەڵێن بڕۆن. هیچ زانیاریمان پێنادەن سەبارەت بە پارەدان بە زەویەکانمان".
ئەمسال ئاتاکان ئاشکرای کرد، پارێزەران لێکۆڵینەوەی پێویستیان لەسەر ئەو بابەتە دەست پێکردووە و بەردەوام دەبن لە هەوڵدانی یاسایی پێویست. چونکە بەهۆی ئەم بڕیارەوە خەڵکێکی زۆر لە هاتای زیانیان بەرکەوتووە، بەڕاستی پرۆسەیەکی سەخت لەبەردەم قوربانیانی بوومەلەرزەکە کە لەناو کۆنتێنەرەکاندا دەژین هەیە.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئاتاکان ئاماژەی بەوەدا کە زەویەکانیان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و وتی:"نازانین بۆ زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکان پارەمان پێدەدەن یان نا، جگە لە شوێنەکانی ئێمە، زۆر شوێنی دیکە دەستیان بەسەردا گیراوە. تەنیا ئەوەی پێیان ڕاگەیاندووین ئەوەیە کە بەو پێیەی هاتای ناوچەیەکی بوومەلەرزەیە، دەتوانرێت لە چوارچێوەی باری نائاساییدا ڕێوشوێنی زۆر بگیرێتەبەر. دەوڵەت بیەوێت مافی ئەوە بەخۆی دەدات دەست بەسەر هەر شوێنێکدا بگرێت. بەبێ ئەوەی داوا لە خاوەنەکەی بکات. ئەوەی ڕوویداوە شتێک نییە ئێمە قبوڵی بکەین".