سیاسەتمەدارانی زیندانی داوای پشتیوانی لە گوڵتان کیشاناک دەکەن

سیاسەتمەدارانی دیلکراو بۆ بەرگریکردن لە دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێ، داوای دەنگدانیان بۆ گوڵتان کشاناک کاندیدی دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانی ئەنقەرە کرد.

دۆسیەی کۆبانێ بەهۆی چالاکییە شەرمەزارییەکانی نێوان ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ بەڕێوە چوو و فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ئەندامانی بەڕێوەبەریی ناوەندییەوە، کراوەتەوە و ١٨ زیندانی کە بە گشتی ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن، لە ٢٢هەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە لە کەمپی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا دۆخی دەستگیرکردنی زیندانییەکان هەڵسەنگێندرا.

لەو دانیشتنەدا، عەلی ئورکوت سیاسەتمەداری زیندانیکراو وتی: "ماوەی ٣ ساڵە دادگاییکردنەکان بەردەوامن" دەردەکەوێت کە شایەتحاڵەکان درۆ دەکەن. هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێمە لە دژی داعش لێدوانمان داوە و داوامان لە خەڵک کردووە هەستیار بن. هەروەها داوامان لە دەسەڵاتداران کردووە بەرامبەر کۆبانێ هەستیار بن، گەمارۆی سەر خەڵکی کۆبانێ هەڵبگرن. ئێستا داواکاری گشتی هەوڵدەدات ڕووداوەکە پێچەوانە بکاتەوە، مێژوو ئەمە قبوڵ ناکات و ئێمەش قبوڵ ناکەین."

پاشان سیاسەتمەدار ئالپ ئاڵتینۆرس بەرگری لە زیندانییەکە کرد و وتی: "ئێمە لە چوارەمین ساڵیادی داخستنەکەمانداین. بە تویتێکی چەند دێڕی، چوار ساڵ دەستگیرکراون. ئەمڕۆ ئۆزتورک تورکدۆغان کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئەنقەرە لە نێوماندایە. دڵنیام خاتوو گوڵتانیش پەیوەندی بە SEGBİS دەکات. سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ هەردوو کاندیدەکە دەرببڕم کە هەڵبژاردەیەکی پێشکەوتنخوازانەیان بۆ خەڵکی ئەنقەرە کردووە. داوا لە هەموو دیموکراتەکان و خەڵکی ئەنقەرە دەکەم دەنگ بە گوڵتان کیشاناک و ئۆزتورک تورکدۆغان بدەن. من دەنگی خۆم بۆ بەرێزان بەکاردەهێنم."

دواتر ئاڵتینۆرس لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا بەرگری لە خۆی کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەوەی لێرەدا دادگایی دەکرێت پاڵپشتی خەڵکە لەو کەسایەتیەی بانگەوازی کردووە، هەروەها ئەوەی لێرەدا حوکم دەدرێت، شکستی داعشە لە کۆبانێ لە کەسایەتی بانگەوازەکەماندا. مەبەست لە بانگەوازەکەمان ڕوونە. هیوادارم ئەم دۆخە دەستبەسەرکردنە ناڕەوایانە کۆتایی پێبێت.

هەروەها سیاسەتمەداری زیندانیکراو ئایلا ئاکات ئاتایە بە سڵاوکردن لە هەموو ئەو کەسانەی پشتیوانیان لێکردووە، دەستی بە وتارەکەی کرد. لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەی دەم پارتی، گوڵتان کشاناک وتی: "ئێمە سەرەنج دەخەینە سەر ئەوەی کە چۆن دەتوانین پشتگیری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی گوڵتان بکەین.

عەتا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جەنابی سەرۆکی دادگا، ماوەی ساڵ و نیوێکە ئەم لێکۆڵینەوەیەی دەستگیرکردنە ئەنجام دەدەیت. هۆکاری دەستگیرکردنی هیچ هاوڕێیەکمان نەگۆڕاوە. یانێ هیچ شتێک بوونی نییە، چۆن نەتتوانی بیانوویەک بۆ گرتنی ئێمە دروست بکەیت. وەک چۆن تۆ هیچ بیانووت نییە بۆ وتن، ئێمەش هیچمان نییە لەسەر بیانووەکانت بڵێین جەنابی دادوەر.

سیاسەتمەدارێکی دیکەی زیندانیکراو بەناوی ئاینور ئاشان دەڵێت: "بارگرانی ژنان لە کۆمەڵگادا زیادی کردووە، بەڵام ئێوە بەم دادگاییکردنانە، پرۆسەی زیندان و زیندانەکان 3 هێندەی بارگرانیمان زیاد دەکەن. هەر بۆیە دژی ئەم نادادییە تێدەکۆشین.

دانیشتنەکە بە بەرگریکردن لە گوڵتان کیشاناک بەردەوامە.