سیاسەتمەدارێکی عێراقی پێشبینی کۆتاییهاتنی پەیماننامەی «سایکس بیکۆ» دەکات

سیاسەتمەداری عێراقی میسال ئالوسی، پێشبینی کۆتاییهاتنی پەیماننامەی «سایکس بیکۆ» دەکات، بەگوێرەی ئەم پەیماننامەیە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دابەشکرا، هەروەها ئومێد دەخوازێت دەوڵەتی فەڵەستین یان دەوڵەتی کوردی دابمەرزرێت.

لە تویتێکدا لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئالوسی دەڵێت: «گەلان پاشکۆیەتی قبووڵ ناکەن».

هەروەها ڕوونی دەکاتەوە، کۆڵۆنیاڵیزمی پێشوو نەخشە و سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی داڕشت، وە دەڵێت: «کۆڵۆنیاڵیزمی هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەسەر خوڵقاندن و خۆراکپێدان بە جەنگ و قەیران دەژی، شکستی دەوڵەتەکانمان دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی سنوورە دێرینەکان و پەیدابوونی سنووری نوێ، ئومێد دەکەم دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێت لەپاڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵەتی کوردی یان کۆنفیدراڵیزم لە عێراق بچەسپێت».

ف.ق