سیناتۆرێکی فەرەنسی: دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن

سیناتۆری فەرەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن".

سیناتۆری فەرەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان. سیناتۆرەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە. ڕایگەیاند ئەردۆگان دەیەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکات و بانگەوازی لە فەرەنسا کرد دژی ئەم ڕەوشە هەڵوێست وەربگرێت.