سزای لەسێدارەدان شەرمەزارکرا: تێکۆشانی ڕێکخراو، ستەم تێکدەشکێنێت

لە فرانکفۆرت سزای لەسێدارەدانی ژنانی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا و پەیامدرا "تێکۆشانی ڕێکخراو، ستەم تێکدەشکێنێت".

سزای لەسێدارەدانی ژنانی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە درووشمی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" شەرمەزارکرا.  

چالاکییەکە لەلایەن کژار و تێکۆژن و مەجلیسی ژنانی ئامارا ئەنجامدرا و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

پانکارت و وێنەی ژنانی تێکۆشەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی کە لەلایەن ئێرانەوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەوە و لە هەر ساتێکدا لەژێر مەترسی لەسێدارەدانن، بەرزکرایەوە.

چالاکوانانی ژنی کورد ڕایانگەیاند تێکۆشانی ڕێکخراوی ژنان هەموو جۆرە فشار و ستەمێک تێکدەشکێنێت و ڕێگەی ئازادی دەکاتەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.