سزای زیندان بەسەر دوو میدیاکاری ئاژانسی ئەتهادا سەپێندرا
بە هۆی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی چەند هەواڵێک سزای زیندان بەسەر سەرنوسەری ئاژانسی ئەتها سەمیعە شاهین و پەیامنێری ئاژانسەکە پنار گایپ سەپێندرا.
بە هۆی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی چەند هەواڵێک سزای زیندان بەسەر سەرنوسەری ئاژانسی ئەتها سەمیعە شاهین و پەیامنێری ئاژانسەکە پنار گایپ سەپێندرا.
سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ئەتها) سەمیعە شاهین و پەیامنێری ئاژانسەکە پنار گایپیش لە نێویاندا، لە دژی چوار کەس بە تۆمەتی ' پڕۆپاگەندە بۆ رێکخستن' و 'ئەندامبوون لە رێکخستن' دۆسیە کرابووەوە. گایپ و شاهین بەشدارییان لە دانیشتنی دۆسیەکەدا نەکرد. پارێزەرانیان لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون.
پارێزەر قەدەر تونج باسی لەوەکرد، کە دەخوازرێت ئەتها قەدەغە بکرێت و داوای کرد ئەوان ئازاد بکرێن. پارێزەر گوڵبین ئایدنیش ئاماژەی بەوەکرد کە ٣ بڵاوکراوەی پنار گایپ هەواڵن و یەکێکیشیان هۆنراوەیە و ئەو بڵاوکردنەوانە وەک تاوان نیشان دەدرێن.
دادگا دوای بەرگریکردنەکان سزای ٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ سزای بەسەر دوو کەس بە ناوەکانی فەرهاد هارون پەهلەوان و گوڵسەن ئیمرەدا سەپاند کە هەر لەهەمان دۆسیەدا دادگایی کرابوون.
دادگا بە تۆمەتی 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن"یش سزای سێ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ سزای زیندانی بەسر پنار گایپ و بەهۆی هەندێک بانگەشەوە ١٠ مانگ و بە هۆی بڵاوکراوەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر سەمیعە شاهیندا سەپاند.
هـ . ب