تەجەشە و تێکۆژن بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوونی گەنجان لە "ڕێپێوانی درێژ"
گەنجانی ئەندامی تەجەشە و تێکۆژن لە ئەڵمانیا بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" کە لە شاری بێلفێڵدی ئەڵمانیا دەست پێ دەکات و لە دویسبۆرگ کۆتایی دێت.
گەنجانی ئەندامی تەجەشە و تێکۆژن لە ئەڵمانیا بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" کە لە شاری بێلفێڵدی ئەڵمانیا دەست پێ دەکات و لە دویسبۆرگ کۆتایی دێت.
گەنجانی تەجەشە و تێکۆژن لە ئەڵمانیا بانگەوازیان لە گەنجان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" کە لە شاری بێلفێڵدی ئەڵمانیا دەست پێ دەکات و لە دویسبۆرگ کۆتایی دێت.
لەسەر ناوی گەنجان بەرژین گونەش ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی نامرۆڤانەدایە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا دەیەوێت گەلی کورد بەدیل بگرێت".
ئاماژەی بەوە کرد ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کورد و گەلانی بندەستە، گوتی: "بانگەواز لە هەموو گەنجانی ئەوروپا دەکەین بەشداربن لە چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" کە لەنێوان ١٥-٢٠ ی ئەیلول لە هەرێمی باکووری ڕەین-وێستفالیای ئەنجام دەدرێت".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
زانیاری بەرفراوان دەربارەی چالاکی "ڕێپێوانی درێژ" بەم جۆرەیە:
5.09.20241 - کۆبوونەوە - هێربێرت هینێندال-ستراس 11، 33602 بیلێفێڵد
15.09.2024 – ڕۆژی یەکەم – کۆنفرانسی ڕێبەر ئاپۆ
16.09.2024 – ڕۆژی دووەم – بیلێفیڵد
17.09.2024 - ڕۆژی سێیەم - هام
18.09.2024 – ڕۆژی چوارەم – دۆرتمۆند
19.09.2024 – ڕۆژی پێنجەم – ئەسەن
20.09.2024 – ڕۆژی شەشەم – دویسبۆرگ
زانیارییەکان دەربارەی چۆنێتی پەیوەندیکردن:
Mail: [email protected]
Instagram: @mesadirej2024
Telegram: @mesadirej2024
TikTok: @mesadirej2024
X (Twitter): @mesadirej2024