TKP-ML داوای ئازادی ئۆجالان و هەموو زیندانیە سیاسیەکانی کرد

پارتی کۆمینیستی تورکیا / مارکسیست لێنینیست (TKP-ML) داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیە سیاسیەکانی کرد.

کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پارتی کۆمینیستی تورکیا / مارکسیست لێنینیست (TKP-ML) لەبارەی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕی نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادی ئۆجالان و هەموو زیندانیە سیاسیەکانی کرد.

پارتی کۆمینیستی تورکیا / مارکسیست لێنینیست (TKP-ML) ئاماژەی بەوەکرد، "٢١ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا تێپەڕ بووە، گۆشەگیری بەردەوامی سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوەی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورکە لەدژی تەڤگەری ئازادی نەتەوەی کورد و لە واتا گشتیەکەیدا لەدژی گەلی کوردە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە کراوە، هێرشی گۆشەگیری یەکێک لە ڕێبازەکانی سەرەکی ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورکە لەبەرانبەر هەموو زیندانیە سیاسیەکان. دەوڵەتی فاشیست دەیەوێت بەم هێرش و ڕێبازانە هەموو شۆڕشگیرەکان دیل بگرێت. عەبدوڵلا ئۆجالان ناتوانێت لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی چاوپێکەوتن ئەنجامبدات و گۆشەگیریەکی ڕەها و قوڕسی بەسەردا سەپێنراوە."

پارتی کۆمینیستی تورکیا / مارکسیست لێنینیست (TKP-ML) ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوا کرد و وتی، "ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک زیاتر هێرش دەکاتە سەر ئەو دەستکەوتانەی کە کورد لە ڕۆژئاوا بەدەستیهێناوە. هێرشی داگیرکەری بە فەرمانی هێزە ئیمپریالیستەکان بەردەوامە. گەلی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکرات و نەتەوەییەکانی لەدژی سیاسەتی ئیمپریالیست و داگیرکەری فاشیست بەرخۆدان دەکات.

لەدژی هێرشە بەردەوامەکانی سەر یەکێک لە سمبوڵە سەرەکیەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە عەبدوڵلا ئۆجالانە، پێویستە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک تێکۆشان بەهێز بکرێت و جارێکیتر ئێمە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەین."

ف.ق