تەکین یۆڵداش: ئامانجی هەبەدەهە لە نۆیەم ساڵی تێکۆشانیدا مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە تەکین یۆڵداش لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەبەدەهە رایگەیاند، "ئامانجیان ئەوەیە نۆیەم ساڵی تێکۆشان بکەنە ساڵی سەرکەوتن.

تەکین یۆڵداش بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە لێدوانێکدا وتی، " بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دامەزراندنی خۆی راگەیاندبوو. دامەزراندنی هەبەدەهە هەروەها لەلایەن جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی غازی ئیستەنبوڵ راگەیەندرابوو. ماوەی ٨ ساڵە کە لە بواری تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلاندا قوربانی زۆر دراوە، هاوڕێیانی پێشەنگمان چوونی کاروانی نەمرانەوە، ئێمە لە گۆڕەپانی گرنگ و سەنگەرەکانی تێکۆشاندا جێگیربووین و بۆ ئەوەی ئێمە ئەم تێکۆشانە بەرەو پێش ببەین، قوربانی زۆرمان بەخشی. لەم واتایەدا هەبەدەهە بۆ چینی کرێکارانی تورکیا، رەنجدەران، گەلی کورد، گەنجان و ژنان بزوتنەوەیەکە کە گرنگیەکی زۆری هەیە".

وەک رۆژی یەکەم بڕوامەند و پێداگرە..

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە تەکین یۆڵداش بەم جۆرە بەردەوام بوو:

"ئەم بزوتنەوەیە پشت بە ریشەی مێژوویی خۆی دەبەستێت کە لەبەر بنەمای نەریتی تێکۆشانی دەنیزەکان، ماهیرەکان، ئیبراهیمەکان و یەکگرتوویی شۆڕش لە تورکیا و کوردستان بونیادنراوە. رێکخستنکردنی هەبەدەهە و خاوەنداری لێکردنی لە راستیدا بە واتای خاوەندارییە لە بزوتنەوەی تورکیا و شۆڕشی کردستان و تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووە. ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کات چینی کرێکاران، رەنجدەران، ژنان و گەنجانی تورکیا پێویستیان بە شۆڕشی یەکگرتوو و ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو هەیە. هەموو جۆرە هێرش و گوشارەکانی فاشیزم ناتوانن بەر بە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووانەمان بگرن. هەبەدەهە لە ٨ ساڵی رابردوودا لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان، لە چیاکانی کوردستان تا چیاکانی دەریای رەش، چیاکانی دێرسیم، لە گەورەشارەکانی تورکیا تا زیندانەکان ئاڵای شۆڕشی یەکگرتووی بە بەهێزترین شێوە بەرزڕاگرتووە. ئەمڕۆش ئەو بڕیاردارییەی ئێمە وەک یەکەم رۆژ بە پێداگری و دڵسۆزیەوە بەردەوامە.

ئامانجمان رووخاندنی فاشیزم و بەدەستهێنانی ئازادییە

ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە پوچەڵ بکەینەوە، هێرشی داگیرکەری بۆ سەر خاکی کوردستان و سیاسەتی چەوساندنەوە و گوشار لەسەر گەلانی تورکیا لەناوببەین. لە نۆیەم ساڵەی تێکۆشانماندا ئامانجمان 'رووخاندنی فاشیزم، بەدەستهێنانی ئازادیە. ئێمە بە ئیرادەی شۆڕشی یەکگرتوو قەڵای ستەم و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەڕوخێنین. ئێمە ئەمڕۆ ئەو گەریلایانەمان لەسەر چیا،  شەڕڤانانمان کە چالاکی جەنگاوەرانمان لە شارەکان رێکدەخەن، هاوڕێیانمان کە لە زیندان خۆڕاگری دەکەین و هاوڕێیانمان کە لە گۆڕەپانەکاندا قوربانی دەدەن، سڵاوی شۆڕشگێڕانەیان ئاراستە دەکەین.

ساڵی سەرکەوتن

ئێمە ئامانجمانە کە ساڵی نۆیەمی تێکۆشانی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان ببێتە ساڵی سەرکەوتن. لەو واتایەدا ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە لە هەموو گۆڕەپانەکان کە ئێمەی تێداین چالاکیەکانی هەبەدەهە زیاتر بکەین، ئاڵای هەبەدەهە بشەکێنینەوە و بەو بڕیاردارییەوە پێداگری لە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو بکەین. دەنگی ئازادی کرێکاران، رەنجدەران، گەنجان، ژنان و گەلی کورد بە فاشیزم کپ ناکرێت. هەبوونی هەبەدەهە دەبێتە مۆتەکەی فاشیزم. بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوومان لە مێژووی تێکۆشانی ٨ ساڵەیدا، یەکێتیەکی گرنگی بونیادناوە. لە هەمان کاتدا هاوڕێیەتیەکی گرنگی بەدەستهێناوە. تێکۆشانی ئوڵاش بایراکدارئۆغڵو، ئوڵاش ئادالی، باران سەرحەد، دەلال ئامەد، نوبار ئۆزانیان و چەندین هاوڕێی دیکە لە تێکۆشانی هاوبەشدا یەکیان گرت. لەم واتایەدا نەریتێکی هاوبەشی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو و ئیرادەی شۆڕشی یەکگرتوو بونیادنراوە. لەسەر ئەو بنەمایە بەڵێنمان بۆ هاووڕێیانی نەمرمان ئەوەیە کە ئێمە خاوەنداری لە ئاوات و ئامانجەکانیان بکەین و ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوو بە بەهێزترین شێوە لە نۆیەمین ساڵی تێکۆشاندا بەرزتر بکەینەوە، فاشیزم بڕوخێنین و ئازادی بگەیەنینە سەرکەوتن.

لە دژی فاشیزم من داوا لە گەل، گەنجان دەکەم کە بەشداری تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو بکەن. لە ناو ریزەکانی هەبەدەهەدا خۆیان رێکبخەن و لێپێچینەوە و حیساب پرسینەوە بکەن".

هـ . ب